/   هەواڵ
ڕێزلێنان بەخشرایە (حەسەن ئاڵی ) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)
2021-06-19
لە بەرامبەر ئەو هاوکارییەی پێشکەش بە(قوتابخانەی ڕاستگۆی بنەڕەتی) کردووە. بەڕێوەبەرێتی (پەروەردەی رۆژئاوا) خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە نوێنەرێکی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)
رۆژی (16/6/2021) بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا ، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە (حەسەن ئاڵی ) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، لەپای ئەو هاوکارییەی ناوبراو پێشکەش بە (قوتابخانەی ڕاستگۆی بنەڕەتی) کردووە.
لایخۆشیەوە نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ڕایگەیاند، بەپێی توانا بەردەوام دەبێت لە هاوکارییەکانی بۆ قوتابحانەو خوێندنگەکانی سنووری ناحیەی بازیان.