/   هەواڵ
(د. بەهار مەحمود) و (حەسەن ئاڵی) بەدواداچوون بۆ گرفتەکانی پۆلیسی پاسەوانی سنور دەکەن
2021-06-21
ئەمڕۆ (دوو شەممە) (21/6/2021) رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED) ، هەستا بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکیکراوە تایبەت بە کێشەوگرفتەکانی (لیوای سێی پۆلیسی پاسەوانی سنور/ سلێمانی)
چالاکیەکە بە میوانداری بەڕێزان (حەسەن ئاڵی) و ( د. بەهار مەحمود) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەنجامدار،کە تیایدا هەریەکە لە بەڕێزان (عەمید کاکەبرا فەرماندەی لیوای سێی پۆلیسی پاسەوانی سنور/ سلێمانی) و نوێنەری (نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئامادەی چالاکییەکە بوون...
سەرەتا بەڕێز (عەمید کاکەبرا) پاش وتەی بەخێرهاتن و بەرزنرخاندنی چالاکییەکە كێشەو گرفتەكانیان هەروەها پێشنیارو سەرنجی خۆیان بۆ نوێنەرەكانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) خستەڕوو، هەروەها داواشی لە نوێنەرانی پارێزگای سلیمانی کرد لە هەوڵی جدیدا بن بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکان.
پاشان هەریەکە لە (حەسەن ئاڵی) و ( د. بەهار مەحمود) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) باسیان لە رۆڵی پەرلەمانتارو ئەرک و دەسەڵاتەکانیان بۆ ئامادەبووان روونکردەوە....
لە کۆیایشدا نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەڵێنی ئەوەیدا بەهاوکاری نوێنەرانی دیکەی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەو گرفتانە بكەن، لەگەڵ گەڕانەوەشیان بۆ بەغداد سەردانی وەزیری ناخۆێ عێراق و فەرماندەی باڵای پاسەوانی سنوری عیراق بکەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان هەروەها لە داهاتووشدا پەیوەندیشیان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیەكان بەردەوام دەبێت.
شیاوی باسە چالاکییەکە لەلایەن فەرماندەی لیوای سێی پۆلیسی پاسەوانی سنور/ سلێمانی و نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)ەوە بەرزنرخێنرا.
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:
https://www.keodd.org/galleryview?photo=6034