/   هەواڵ

نوێنەرانی ڕێكخراوی ئاشتی ئەوروپی سەردانی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن

2021-06-21

ئەمرۆ (دووشەممە) (21/6/2021) لە بارەگای نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شاندێكی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  پێشوازیان كرد لە ژمارەیەك لە نوێنەرانی ڕێكخراوی ئاشتی ئەوروپی،
 لەدیدارەكەدا ئامادەبووان جەختیانكردەوە لەسەر چارەسەركردنی ئاشتیانەی سەرجەم كێشەكان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق بەبێ پەنابردنە بەر شەڕو توندوتیژی، ئەمەش لەڕێگەی گرتنەبەری ڕێرەوی گفتوگۆو دیالۆگ لە نێوان لایەنە ناكۆكەكاندا بەدی دێت.
شیاوی باسە هەریەکە لە (رێزان شێخ دلێر، د. موسەنا ئەمین، دانا جەزا) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پێشوازی شاندەکەدابوون و دواتریش کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیان ئەنجامدا...

زیاتر بخوێنەوە