/   هەواڵ

ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق نوسینگەکانی (سلێمانی و هەڵەبجە) بەسەردەکاتەوە

2021-06-27

ئەمڕۆ (27/6/2021)  شاندێكی (فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانی) لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی هەردوو نوسینگەی سلێمانی و هەڵەبجەی ئەنجومەنی نوێنەران کرد
شاندەكەی فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانی  پێكهاتبوون لە (محێدین احمد عبدالعزیز/  یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و مصطفی فاضل عباس/  سەرۆكی بەشی كاروباری نوسینگەكان لە پارێزگاكان و احسان طعمه گزار وسەرمەد ابراهیم صالح/ لە بەشی كاروباری نوسینگەكانی پارێزگاكان) 
لە میانی سەردانی شاندەکەی (فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانی)  بۆ نوسینگەی سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)  لە گەڵ هەریەک لە (ئاری سەڵاحەدین فەرەج/ بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانی و فەرمانبەرانی نوسینگەی سلێمانی کۆبوویەوە
لەكۆبوونەوەکەدا گفتوگۆكرا لەبارەی چەند تەوەرەیەكی گرنگ سەبارەت بە پلانی ستراتیژی داهاتووی نوسینگەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئامانجی كاراكردنی ڕۆڵی نوسینگەكان بەشێوەیەك كە هاوتەریب بێت لەگەڵ ئەركی نوسینگەكان بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان و پتەوكردنی ڕۆڵی چاودێری و نوێنەرایەتیكردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق، ئەمە سەرەڕای خستنەڕووی گرنگترین ئەو كێشەو ئاریشانەی ڕێگری لەبەردەم نوسینگەكان دروست دەكەن و هەروەها باسكردنی چۆنیەتی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان...
دواتریش شاندەکە بۆ هەمان مەبەست سەردانی نوسینگەی هەڵەبجەی (ئەنجومەنی نوێنەارنی عێراق)یان کردو لە گەڵ بەڕێوەبەرو ستافی نوسینگەکە گفوگۆو راگۆڕینەوە کرا لە سەر گرنگی نوسینگەکانی ئەنجمونەی نوێنەران لە پارێزگاکاندا. 






زیاتر بخوێنەوە