/   هەواڵ
هەولێر: رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان سەردانی سەرۆکی نوێی (فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان)ی کرد
2021-06-28
رۆژی (22/6/2021) رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان لە شاری هەولێر سەردانی سەرۆکی نوێی (فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان)ی کرد
(ئارام کەمال) بەڕیوەبەری پڕۆژە لە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی (بارزان ئەکرم مەنتک) وەک سەرۆکی نوێی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان و هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی رێکخراوەیی، سەردانی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێمی کوردستانی کرد...
لە کۆبوونەوەکەدا پاش پێشکەشکردنی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی فەرمانگە ئەم تەوەرانە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا:
1. تۆماری رێکخراوەکانی هەرێمی کوردستان لە فەرمانگەی ریکخراوە ناحکومیەکانی عێراق، سەرۆکی فەرمانگە هەوڵەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی بەرزنرخاند و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق سەردانی هەولێری کردووەو هەردوولا لەسەر ئەو بابەتە رێککەوتوون.
2. میکانیزمێکی نوێ بۆ بابەتی تۆمارکردنی رێکخراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی باج و مامەڵەکردنیان وەک کۆمپانیاکان، بەخۆشحاڵییەوە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە (بارزان ئەکرم مەنتک) سەرۆکی نوێی فەرمانگەی ریکخراوە ناحکومییەکان راپۆرتێکی فەرمانگەی تایبەت بەو کێشەیە خستەڕوو کە لە پلاندایە ئەو گرفتەش چارەسەر بکرێت.
3. فراونکردن و پتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان فەرمانگە و رێکخراوە ناحکومییەکان.
لەکۆتایشدا بەشێك لە بڵاوکراوەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) پێشکەش بە سەرۆکی نوێی (فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان) کران.