/   هەواڵ

17 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: دەوامی تەواو، بەرامبەر مووچەی تەواو

2021-06-29

ئەمڕۆ (سێ شەممە) (29/6/2021) 17 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێكیان ئامادەکردووە، لە یاداشتەكەدا كە وێنەیەكی بۆ (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان نێردراوە) هاتوەو واژۆی 17 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەرەو ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگایان كردووە
لە بەشێکی یاداشتەکەدا هاتووە: هەركات مووچەی تەواوەتی بە ماوەی 30 رۆژ جارێك درایە فەرمانبەران ئەوكات داوای دەوامی تەواوەتی لە فەرمانبەران بكرێت، چونكە دەوامی تەواو بەرامبەر مووچەی تەواو بێ لێبڕین دەبێت. 
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: تا كەمبونەوەی مەترسیەكانی كۆرۆنا یان پێدانی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا بە سەرجەم فەرمانبەران داوای داوامی تەواوەتی لە فەرمانبەران نەكرێت چونكە بەشێكە لە ڕێكارەكانی خۆپارێزی.
ئەمەی لایخوارەوەش دەقی یاداشتەکەیە:



زیاتر بخوێنەوە