/   هەواڵ

بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەستیپێکرد..

2021-07-10

رۆژی پێنجشەممە (٨-٧-٢٠٢١) ئەنجومەنی کۆمسیارانی (کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکای عێراق) بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا:
- پەسەندکردنی ناوی ئەو پاڵێوراوانەی  کە رۆژی چوارشەممە (٧-٧-٢٠٢١) ژمارەیان پێبەخشرا.
- پاڵێوراوانی پەسەندکراو لە رۆژی دەرچونی ئەم بڕیارەوە مافی بانگەشەی هەڵبژاردنیان هەیە، واتە لە (8/7/2021) تا کاتژمێر (6) ی سەرلەبەیەانی رۆژی (7/10/2021) بەردەوام دەبێت....
وابڕیارە لە بەرواری (10/10/2021) لە سەرتاسەری عێراقدا هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق ئەنجام بدرێت، لە پاریزگای سلێمانی (65) کاندید کێبڕکێ دەکەن بۆ بە دەستهێنانی (18) کورسی پارێزگای سلێمانی....



زیاتر بخوێنەوە