/   هەواڵ

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕینی پەسەند کرد

2021-07-14

ئەمڕۆ (سێشه‌ممه‌)، (13/7/2021)، ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی (65)هه‌مین دانیشتنی ئاسایی ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم تەوەرانە: 
پەسەندکردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بۆ ساڵی 2021، هەروەها پرسی دەوامی فەرمانبەران و بەردەوامی لێبڕینی موچە.
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە دانیشتنی ئەمرۆیدا دەنگیدا  لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژەکانی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین کەژمارەیان 270 پڕۆژەیە بەگوژمەی نزیکەی ( 95 ) نەوەدو پێنج ملیار دینار بەم شێوەیە :
یەکەم/ ناوەندی شاری سلێمانی لەگەڵ ناحیەکانی ( بەکرە جۆ ، تانجەرۆ ، بازیان ) ( 75 ) پڕۆژە بە گوژمەی نزیکەی( 42٫682٫000٫000 ) چل و دوو ملیار و شەش سەدو هەشتاو دوو ملیۆن دینار.
دووەم/ ئیدارەی ڕاپەڕین ( 80 ) پڕۆژە بە گوژمەی ( 16٫974٫000٫000 ) شانزەملیار و نۆسەدو حەفتاوچوار ملیۆن دینار.
سێیەم/ ئیدارەی گەرمیان ( 12 ) پڕۆژە بەگوژمەی ( 12٫546٫000٫000 ) دوانزە ملیار و پێنج سەدوچل وشەش ملیۆن دینار .
تێکڕای بوجەی سەرجەم قەزا وناحیەکان نزیکەی ( 23 ) بیست و سێ ملیار دینارە بەم شێوەیە :
1. قەزای شارەزوور ( 8 ) پڕۆژە .
2. قەزای دەربەندیخان ( 6 ) پڕۆژە .
3. قەزای سیدسادق ( 18 ) پڕۆژە .
4. قەزای پێنجوێن ( 7 ) پڕۆژە .
5. قەزای دوکان ( 30 ) پڕۆژە .
6. قەزای چەمچەماڵ ( 23 ) پڕۆژە .
7. قەزای ماوەت ( 1) پڕۆژە .
8. قەزای شارباژێر ( 8 ) پڕۆژە .
9. قەزای قەرەداغ ( 1 ) پڕۆژە .
شایانی باسە دابینکردنی بودجەی پڕۆژەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پەیوەندی بەڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد هەیە واتە ئەگەر بەغداد بوجەی پەرەپێدان نەنێرێت ئەوا هیچ پڕۆژەیەک جێبەجێناکرێت .
برگەی چوارەمی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تایبەتکرابوو بە گفتوگۆکردن لەسەر دەوامی فەرمانبەران و لێبڕینی موچە. 
تەواوی ئەندامانی ئەنجومەن كۆكبوون لەسەر ئەوەی، كە پێویستە لێبڕینی مووچە نەمێنێت‌و هاوسەنگی لەنێوان دەوامی فەرمانبەران‌و مووچەدا دروست بكرێت، لەکۆتایشدا ئەنجومەن بڕیاریدا  پێشنیار ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی بکرێت.

زیاتر بخوێنەوە