/   هەواڵ
ئەحمەدی حاجی رەشید و جێگری وەزیری ڕێگە پێدراو بۆ کاروباری ئابوری ئەمریکی کۆبوونەوە
2021-08-09
لەسەر بانگهێشتی باڵوێزخانەی (ئەمریکا)لە بەغداد، رۆژی (یەکشەممە) (8/8/2021) (ئەحمەدی حاجی رەشید) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لەگەڵ (کارین برونسون) جێگری وەزیری ڕێگە پێدراو بۆ کاروباری ئابوری ئەمریکی، کۆبوونەوە...
بە گوتەی نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی، کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ئایندەی ئابوری وڵات و یاسای بوجەو یاسای گەڕانەوەی پارەکانی عێراق لەدەرەوە هەروەها یاسای شەراکەتی نێوان کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی ناسراو بە (PPP).
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردن بووە لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان و بارودۆخی ناوخۆیی هەرێم و عێراق .