/   هەواڵ

چوار نوێنەری پارێزگای سلێمانی: ئێمە رێككەوتنمان كردووە بەنزین بە 450 دینار بێت نەك 650 دینار.

2021-08-24

چوار چوار نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر چارەسەرکردنی نرخی بەنزین دطنە دەنگ....
 رۆژی (دووشەممە) (23/8/2021) هەریەکە لە (ئەحمەد حاجی رەشید،سەرکەوت شەمسەدین ، رێبوار کەریم مەحمود، غالب محمد عەلی) روونکردنەوەیەکیان  سەبارەت بە چارەسەرکردنی گرانی بەنزین بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:...
پاش ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بە شێوەی فەرمی داوامان لە بەرێز وەزیری نەوتی عێراق کرد بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی بەنزین.
پاشان لەگەڵ مەترسی بەرزبونەوەی بەنزین هەوڵەکانمان چڕکردەوە و لۆبییەکی بەهێزمان دەستپێکرد تا بەنزینی بەرهەمهێنراوی پاڵاوگەکانی عێراق بگاتە بازارەکانی کوردستانیش بە هەمان نرخ. 
سەرەنجام لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی بەوە گەشت کە حکومەتی عێراق بە هەماهەنگی پارێزگاکانی هەرێم بە پێی پێویستی پارێزگاکانی هەرێم بەنزین دابەش بکات بە نرخی (٤٥٠) دینار، تا رێگر بێت لە بەرزبونەوەی نرخی بەنزین لە بەنزینخانە ئەهلیەکانی کوردستان.
بەڵام ئێستا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە گرفت دروستکراوەو ئێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبەرژەوەندی چەند کۆمپانیایەک سودی لەم هەنگاوەی عێراق وەرگرتووەو دەیەوێت بەنرخی (٦٥٠) دینار بەنزینەکە دەفرۆشێت، ئەمەش مەترسییەکی سەرەکی یە لەسەر ناردنی بەنزین لە عێراقەوە.
ئێمە سەرەڕای پشتیوانیکردنی بریارەکەی حکومەتی عێراق بۆ ناردنی بەنزین، چاودێری رێکەوتنەکان دەکەین تا لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان بکەوێتەوە و نرخەکەی هاوتای عێراق بێت.
ئەحمەد حاجی رەشید
سەرکەوت شەمسەدین
رێبوار کەریم مەحمود
غالب محمد عەلی
۲۳ ی ئابی ۲٠۲۱

زیاتر بخوێنەوە