/   هەواڵ
بەغداد: ئهحمهدی حاجی رهشید و جوتیارانی پێنجوین سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق دەکەن
2021-09-08
بە مەبەستی چارەسەر کردنی گرفتەکانیان، (ئەحمەدی حاجی رەشید) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (20) جوتیاری بە نوێنەری جوتیارانی ناوچەی پینجوێن و دەوروبەری، بردە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق و پاش کۆبوونەوەو گفتوگۆی راستەوخۆی جوتیارانی پینجوێن لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بە بازاڕکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی حکومەتی عیراق، گەیشتنە چەند خاڵێکی لێکتێگەشتن و بریار وایە هەفتەی داهاتوو، شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق لەسەر پێشنیاری نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی و جوتیاران، سەردانی ناوچەی پێنجوین بکەن.بەرێوەبەری گشتی بە بازارکردنی بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی وەزارەتی حکومەتی عێراقی بەڵێنی بەدواداچوونی جددی لەسەر گرفتی جوتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان دا.
شیانی باسە هەریەکە لە (د. رێبوار کەریم) (سەرکەوت شەمسەدین) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشداری کۆبوونەوەکە بوون