/   هەواڵ

ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندرا

2021-11-30

ئەمڕۆ سێشەممە 30-11-2021 دوای پەنجا رۆژ لەئەنجامدانی هەڵبژاردن، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی  هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراقی ڕاگەیاند
جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی راگەیاند کە لە (10/10/2021)دا ئەنجامدرا. ژمارەی کورسیی لایەنەکان بەمشێوەیە دەبێت، پارتی 31 کورسی یەکێتی 18 کورسی نەوەی نوێ 9 کورسی یەکگرتوو 4 کورسی  کۆمەڵ یەک کورسی. بەپێی راگەیاندنەکەی (کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق) لە کۆی (22 ملیۆن و 116 هەزار و 363) کەس کە مافی دەنگدانییان لەهەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەبووە، تەنها (9 ملیۆن و 629 هەزار و 613) کەس دەنگیانداوە.  رێژەی 52٪ لەرەگەزی نێر و 48٪یان لەرەگەزی مێ بوون 
ئەنجامی هەڵبژاردنی عێراق:
 ئەوانەی مافی دەنگدانی هەبووە: 22,116,368
دەنگدەرانی رەگەزی نێر: 11,390,755
دەنگدەرانی رەگەزی مێ: 10,725,613
ژمارەی ئەوانەی دەنگیانداوە:9,629,601
ژمارەی دەنگی دروست: 8,871,612
دەنگی پۆچەڵ: 721,979
دەنگی دەرەوەی بازنەی هەڵبژاردن: 30,010
لە کۆی (18) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەراندا، (6) نوێنەر خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (10/10/2021)دا کاندید کردەوە، کە بریتی بوون  لە (ئەحمەد حەمە رەشید، غالب محەمەد عەلی، رێبوار کەریم مەحمود، سەرکەوت لەتیف شەمسەدین، موسەنا ئەمین نادر، یوسرا رەجەب کمر) لەنێویشیاندا تەنها (موسەنا ئەمین نادر) سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

هەربەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان نوێنەرانی نوێی (پارێزگای سلێمانی) لە خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بریتین لە: 








زیاتر بخوێنەوە