/   هەواڵ
حەوتەم راپۆرتی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی، بڵاوکرایەوە
2021-12-14
ئەمڕۆ (سێ شەممە) بەرواری (14/12/2021) بەئامادەبوونی (رێزان شێخ دلێر) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ودەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگاو و بەشێكی زۆر لە ئەندامانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)، لە مەراسیمێكی تایبەتدا (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) حەوتەم راپۆرتی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) بڵاوكردەوە.لەسەرەتای مەراسیمەكەدا بەڕێز (ئاواز سەلیم) سەرۆكی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) وتەی رێكخراوی پێشكەشكردو لەبەشێكی وتەكەیدا وتی: (خاڵێک کە جێگەی ئاماژەپێکردنە بریتییە لەوەی کە کاری پەرلەمانی و نوێنەرایەتی کارێکی خێرخوازی و مرۆیی نییە هەتا خاوەنەکەی نەیەوێت کەس ئاگاداربێت، پێویستە پەرلەمانتارو نوێنەری هەڵبژێردراو کارەکانیان ئاشکراو روونبن و بۆ رایگشتی بڵاویبکەنەوە.... تەنانەت زۆر گرنگە لانیکەم لە ساڵێکدا دوو جار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا یان لە ئامڕازەکانی دیکەی راگەیاندن، کاروچالاکییەکانیان و رێگرییەکانی بەردەمیان بۆ هاووڵاتیان و رایگشتی بڵاوبکەنەوە... بۆیە هیوادارین ئەم راپۆرتانەی ئێمە ئەو کەلێنەی پڕکردبێتەوەو لەلایەک توانیبێتمان هاووڵاتیان بە ئەداو چالاکی نوێنەرەکانیان ئاشنا بکەین و، لەلایەکی دیکەشەوە توانیبێتمان لە رێگەی راپۆرتەکانمانەوە کێبرکێیەک لە نێوان نوینەرانی پارێزگای سلێمانیدا دروستبکەین. ). پاشان لەلایەن (ئارام كەمال)بەڕێوبەری پڕۆژەوە، پوختەیەك لە راپۆرتی حەوتەم خرایەڕوو.
دواتر (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی، وتەیەکی پێشکەشکردو تیایدا ئاماژەی بۆ گرنگی راپۆرتەکانی بەدواداچوون کردەوەو هیوای خواست ئەم جۆرە چالاکییانە بەردەوامیان هەبێت....دواتر (رێزان شێخ دلێر) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە وتەیەکدا ستایشی ئەمجۆرە پرۆژانەی کردو رایگەیاند گرنگە ئەمجۆرە چالاکییانە بەردەوامیان هەبێت...شایانی باسە لە کۆی (18) نوێنەری پێشووی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) تەنها (رێزان شێخ دلێر) ئامادەی چالاکییەکە بوو.
ناوەڕۆکی راپۆرتەکە بریتییە لە
ناوەڕۆکی ئەم راپۆرتەش هەروەک راپۆرتەکانی ساڵانی رابردوو لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت، کە بریتین لە بەشی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و بەشی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)
لە بەشی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەم بابەتانە خراونەتەڕوو
بەشی یەکەم/
چالاكییەكانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) تایبەت بە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ ساڵی سێیەم/ خولی چوارەم.
بەشی دووەم/
چەند بابەتێکی تایبەت بە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بەشی سێیەم/
رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەنێوان بەرداشی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆندا.
بەشی چوارەم
كۆسپ و رێگرییەكانی بەردەم نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی.
هەڵسەنگاندنێک بۆ ساڵی سێیەمی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
- پێشنیارو راسپاردەکان.
- چالاکییەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (1/10/2020 - 30/9/2021)دا.
بەشی پێنجەم
نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی و خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (1/10/2020 - 30/9/2021)دا.
بەشی شەشەم/
- (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان)و (نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی) لە خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا لە (1/9/2018 - 30/9/2021)دا.
- پاشکۆی وێنەکان
هەروەها لە بەشی دووەمدا، واتە لە بەشی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)یشدا ئەم بابەتانە خراونەتەڕوو:
بەشی یەکەم/
- چالاكییەكانـــی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە (1/10/2020 - 30/9/2021)دا.
بەشی دووەم/
- دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە (1/10/2020 - 30/9/2021)دا.
بەشی سێیەم/
- چەند بابەتێکی تایبەت بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
بەشی چوارەم/
- خوێندنەوەیەك بۆ بەجێگەیاندن (الأداء)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە (1/10/2020 - 30/9/2021)دا.
- پێشنیارو راسپاردەکان.
- پاشکۆی چالاکییەکانی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
- پاشکۆی وێنەکان.
بۆ بینینی وێنەکان سەردانی ئەم لینکە بکە:
https://www.keodd.org/galleryview?photo=6038