/   هەواڵ
ڕێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بەشداریکرد له چالاكی چۆنێتی ئاماده كردنی ڕاپۆرتی دارایی ساڵانه
2021-12-24
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی (23/12/2021)، ڕێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بەشداریکرد له چالاكی خستنه رووی چۆنێتی ئاماده كردنی ڕاپۆرتی دارایی سالانه بۆ فه رمانگه ی ڕێكخراوه ناحكومیه كان كه لەلایەن فه رمانگەی ڕێكخراوه ناحكومه یەكانەوە ئەنجامدرابوو لەسەر چۆنیەتی پڕکردنەوەی ڕاپۆرتی دارایی و میکانیزمی پێکەشکردنی بە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان.
وۆرکشۆپەکە بە هاوکاری رێکخراوی USAID ئەنجامدرا وەکو بەشێک لە پرۆژەی (تکامل) لە عیراق کە رێکخراوی ناوبراو پێی هەڵساوە.
ۆرکشۆپەکە بۆ ماوەی یەک رۆژ بەردەوام بوو کە چەند ڕیکخراوێک لە پارێزگای سلێمانی تیایدا بەشدار بوون.
شایانی باسە (عومەر محەمەد) بەڕێوبەری دارایی بە نوێنەرایەتی رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان بەشداری چالاکییەکەی کرد.