/   هەواڵ
رێبوار ئەورەحمان: گرنگە بزانرێت نوێنەری هەڵبژێردراو تاچەند پەیوەستە بەو بەڵێنانەی کە بە هاووڵاتیانی داوە
2022-01-06
لە دریژەی سەردانیکردن بۆ لای فراكسیۆنەكانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی)،بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)و هەروەها ناساندنی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) بە نوێنەرانی نوێی پارێزگای سلێمانی بۆ خولی پێنجەمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، ئەمڕۆ (6/1/2021) (ئارام کەمال) بەڕێوەبەری پڕۆژەی(پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)سەردانی بەڕێز (رێبوار ئەورەحمان) و (بەدریە ئیبراهیم رەشید) لە فراکسیۆنی (نەوەی نوێ) کرد.
رێبوار ئەورەحمان:
ئەرکی پەرلەمانتار نوێنەرایەتیکردنی راستەقینەی ئەودەنگانەیە کە بەدەستی هێناون
لە میانی سەردانەکەدا (ئارام كەمال) تیشكی خستەسەر چالاكییەكانی پڕۆژەو چۆنیەتی هاوكاریكردنو بەشداری نوێنەرانی نوێی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
پاشان بەڕێزان (رێبوار ئەورەحمان) و (بەدریە ئیبراهیم رەشید) خۆشحاڵی خۆیان بۆ پڕۆژەكە دەربڕیو ئاماژەیان بۆ گرنگی و پێویستی پڕۆژەکە کرد .
دواتر (رێبوار ئەورەحمان) وێڕای ئەوەی ئەم جۆرە پڕۆژانەی بەگرنگ ناوبردو هەروەها وتیشی "ئەرکی پەرلەمانتار نوێنەرایەتیکردنی راستەقینەی ئەودەنگانەیە کە بەدەستی هێناون، بۆیە چاودێریکردنی نوێنەرانی هەڵبژێردراو کارێکی پێویستە، گرنگە بزانرێت نوێنەری هەڵبژێردراو تاچەند پەیوەستە بە بەرنامە ئەو بەڵێنانەی کە بە هاووڵاتیانی داوە" .
بەهەمان شێوەش بەڕێز (بەدریە ئیبراهیم رەشید) هەر لە فراکسیۆنی (نەوەی نوێ) دووبارە جەختی لە گرنگی پڕۆژەکەو بەردەوامی چاودێریکردن و هەڵسەنگاندی نوێنەرانی هەڵبژێردراو کردەوە
لە كۆتایشدا بەڕێوەبەری پڕۆژە سوپاسو دەستخۆشی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ئاڕاستەی هەردوو بەرێز (رێبوار ئەورەحمان) و (بەدریە ئیبراهیم رەشید) كرد لەبەرامبەر وەڵامدانەوەی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی).
شایانی باسە ئەم پڕۆژەیە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بە پاڵپشتی رێكخراوی (NED )ی ئەمریكیی جێبەجێدەکرێت.