/   هەواڵ

یادگار مەحمود: ئەم پڕۆژەیە دروستکردنی پردی پەیوەندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنەرانیدا

2022-01-06

 

لە درێژەی سەردانیکردن بۆ لای فراكسیۆنەكانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی)،بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)و هەروەها ناساندنی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) بە نوێنەرانی نوێی پارێزگای سلێمانی بۆ خولی پێنجەمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، ئەمڕۆ (6/1/2021) (ئارام کەمال) بەڕێوەبەری پڕۆژەی(پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)سەردانی بەڕێز (یادگار مەحمەد نەسروڵا) لە فراکسیۆنی (پارتی دیموکراتی کوردستان)  کرد. 
 

یادگار مەحمود:
هاوکارو پشتیوانی پڕۆژەکەتانم و پڕۆژەکە گرنگی خۆی هەیە

لەسەرەتادا (ئارام كەمال) تیشكی خستەسەر چالاكییەكانی پڕۆژەو چۆنیەتی هاوكاریكردن‌و بەشداری نوێنەرانی نوێی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
پاشان بەڕێز (یادگار مەحمود) خۆشحاڵی خۆیان بۆ پڕۆژەكە دەربڕی‌و ئاماژەیان بۆ گرنگی و پێویستی پڕۆژەکە کرد .
دواتر (یادگار مەحمود) وێڕای ئەوەی ئەم جۆرە پڕۆژانەی بەگرنگ ناوبردو هەروەها وتیشی "ئەمکارە دروستکردنی پردێکی پەیوەندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنەرانی هەڵبژێردرودا، لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە هاووڵاتیان دەتوانن وەڵامی پرسیارەکانین دەست بکەوێت و هەروەژا ئاگاداری ئەداو چالاکی نوێنەرەکانیان دەبن" . 

لە درێژەی وتەکانیدا ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە " بوونی پڕۆسەی چاودێری و دەوڵەمەندکردنی هاووڵاتی  بە زانیاری لەسەر کارو ئەدای نوێنەرانیان،واتای بەهێزبوونی دیموکراسی دەگەیەنێت. " هەروەها خاتوو (یادگار) پشتگیری خۆشی بۆ پڕۆژەکە دەربڕی و ئامادەیی دەربری بۆ هاوکاری و سەرخستنی پڕۆژەی (پارێزگای سلیمانی و نوێنەرانی)
لە كۆتایشدا بەڕێوەبەری پڕۆژە سوپاس‌و دەستخۆشی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ئاڕاستەی خاتوو (یادگار)  كرد لەبەرامبەر وەڵامدانەوەی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی). 
شایانی باسە ئەم پڕۆژەیە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بە پاڵپشتی رێكخراوی (NED )ی ئەمریكیی جێبەجێدەکرێت.

زیاتر بخوێنەوە