/   هەواڵ
رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان پڕۆژەی (هەراسانکردنی ئەلیكترۆنی ) جێبەجێکرد
2022-01-10
لە ماوەی مانگی (تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم)ی ساڵی (2021)دا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) هەستا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی (هەراسانکردنی ئەلکترۆنی) بە پاڵپشتی رێکخراوی (ئینتەرنیوزی نێودەڵەتی).
ئەم پرۆژەیە لە چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر پێکهات کە بریتین لە:
چالاکی یەکەم/ ئەنجامدانی سێ بەرنامەی رادیۆیی.
چالاکی دووەم/ ئەنجامدانی ۆرکشۆپ
چالاکی سێیەم/ ئەنجامدانی سیمیناری گشتی
چالاکی چوارەم/ ئەنجامدانی (3) سیمیناری تایبەت بە خوێندکاران
چالاکی پێنجەم/ چاپکردن و بلاو کردنەوەی (5000) بروشەری تایبەت بە هۆشیاری هەراسانکردنی ئەلکترۆنی
درێژەی چالاکییەکان:
چالاکی یەکەم/ ئەنجامدانی سێ بەرنامەی رادیۆیی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان وهۆشیار كردنەوەی خانمان بەتایبەت بۆ خۆ پاراستن لەو جۆرە هەڕەشانە وبەرەنگاربوونەوەیان.، بەم شێوەیەی خوارەوە:
بەرنامەی یەكەم : 7/10/2021
بەمیوانداری پارێزەرو چالاکوانی بواری ژنان (ريزان شيخ دلير) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بۆ گوێگرتن لەم بەرنامەیە کلیک لەم لینکە بکە.
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=182&znjera=6465
بەرنامەی دووەم / 16/10/2021
بەمیوانداری پارێزەرو چالاکوانی بواری ژنان (گۆنا مجيد احمد)
بۆ گوێگرتن لەم بەرنامەیە کلیک لەم لینکە بکە.
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=182
بەرنامەی سێیەم/ 21/10/2021
بەمیوانداری پارێزەری راوێژکارو چالاکوانی بواری ژنان (شوخان حمه رشيد) بەڕیوەبەری رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان
بۆ گوێگرتن لەم بەرنامەیە کلیک لەم لینکە بکە.
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=182&znjera=6467
چالاکی دووەم/ ئەنجامدانی ۆرکشۆپ
لە (13-10-2021 )دا و بەئامادەبوونی بەشێک لە ژنانی چالاکوانو رۆژنامەنوس و پارێزەر ۆرکشۆپێکی تایبەت بە (هەراسانکردنی ئەلکترۆنی) و چۆنەیەتی رووبەڕووبوونەوەی ئەنجامدرا، لە میتانی چالاکییەکەدا گفتوگۆی چڕ لە سەر بابەتەکە کراو داواکرا کە ئەمجۆرە چالاکییانە بەردەوامیان هەبێت.
چالاکی سێیەم/ ئەنجامدانی دوو سیمینار
سیمیناری یەکەم/ 16-10-2021
ئەم سیمینارە بە میوانداری هەریەکە لە بەڕێزان (رێزان شێخ دلێر) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و (نیاز ئەحمەد حەمەلاو) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەنجامدرا....
لە سیمنارەکـە جەختکرایەوە لەوەی گەر بەیاسا گرفت و پێشێلکاریە ئەلیکترۆنیەکان چارەسەر نەکرێت کێشەکان زیاتر دەبن و قوربانی یەکەمی ئەم کەیسانـەش لەزۆر کاتدا تەنهـــا ژنانن.
هەروەهــا داواکرا سەرجـەم لایەنە بەرپرسەکان لەحکومەت و ڕێکخراوەکان کاری جدی بکـەن لە پێناو بڵاوکردنەوەی هۆشیاری زیاتر لەسەر تاوانـە ئەلیکترۆنیەکان بەمەبەستی ڕێگری کردن لێی بەتایبـەت کە لە ئێستا بەشێوەیەکی بەربڵاو ئەم تـاوانانە لە نێوکۆمەڵگـە ڕوی لەزیادبوون کردوە.
ئاماژەش بەوەدرا کە دەبێت هەر مامۆستاو خوێندکارێک هۆشیاری پەروەردەیی هەبێت. پەیوەندی و متمانەیان بەهێزبێت.
لەکۆتایی سیمینارەکەدا دەرگای گفتووگۆ بەڕووی ئامادەبوواندا کرایەوە و ڕاو بۆچوونی خۆیان دەربارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و کێشە و چارەسەرەکانیان خستەڕوو.
سیمیناری دووەم/ 23-10-2021
ئەم سیمینارە ئەنجامدرا بە میوانداری هەریەکە لە بەڕێزان (د. بەسمە محەمەد) کۆمیسیارلە کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق و مامۆستای زانکۆو چالاکوانی بواری ژنان و هەروەها (شۆخان عەبدوڵا سەمین) پارێزەرو راهێنەری نێودەوڵەتی....
لە سیمینارەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کرا کە هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندایە بەتایبەت بەم ماوەیەی دوایی کە کۆرۆنا بڵاوبۆوە و هاووڵاتیان لە ماڵەوە دەمانەوە و بەشێوەیەکی ئاسان ئینتەرنێت بەردەستە و بەکارهێنەر چۆن بیەوێت بەکاری دەهێنێت.
ئەمەجگەلەوەی ئەوەش روونکرایەوە کە ژنان زۆرتر ڕووبەڕووی هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی دەبنەوە بەو پێیەی لە گۆمەڵگادا ژنان شەرەفی خێزانن و هەر کاتێک بیانەوێت کێشەیەک بۆ خێزانەکە دروست بکەن ئەوە شەرەفی ژنەکە دەشکێنن، دەبێت بشزانین کچان و ژنان زیاتر دەترسن ناوێرن قسە بکەن یان بڕۆن سکاڵا تۆمار بکەن بۆیە زیاتر ڕووبەڕووی ئەم کێشانە دەبنەوە.
بەهۆی ئەوەی هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی نوێیە، رەنگە لە هەندێک وڵاتدا یاسای پەیوەندار بەم بوارە نەبیت. لەم کۆتاییانەدا یاسا لەوبارەوە دژی تاوانە ئەلیکترۆنیەکان و بەرەنگاربوونەوەی دەرچووبن، بۆنمونە لە هەرێمی کودستاندا لە ساڵی 2008 یاسای (ژمارە 6ی قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن) دەکرا، ئەوەش بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە و کەمکردنەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، کە بە زیاتر بە یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2008ی مۆبایل ناسراوە.
لە ماددەی دووەمدا هاتووە:
"هەرکەسێک ئەگەر بە خراپی تەلەفۆنی خانەیی (موبایل) یان ئامێرێکی پەیوەندی کردنی تەلدار یان بێ تەل یان ئەنتەرنێت یان پۆستی ئەلیکترۆنی بۆ مەبەستی هەڕەشەکردن یان تۆمەت هەڵبەستن (قذف) یان جنێودان یان بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو بەکارهێنا، کە ترس پەیدا دەکات یان دزەی بە گفتوگۆ کردن کرد یان وێنەی چەسپاو یان جووڵاو یان کورتە نامەی بڵاو کردەوە، کە لەگەڵ خۆرەوشتی گشتی دا ناگونجێ یان بەبێ روخسەت و مۆڵەت وێنەی گرت یان کاروبارێکی وا کە شەرەف بریندار بکات یان هانی ئەنجام دانی تاوان یان کاری بەدرەوشتی یان بڵاو کردنەوەی زانیاری پەیویست بە نهێنی ژیانی تایبەت یان خێزانی بۆ تاکەکان بڵاوبکاتەوە، کە بەهەر رێگایەک بێت چەنگی کەوتبێت هەتاوەکو ئەگەر راستیش بن، ئەگەر بە هۆی بڵاوکردنەوەیان و دابەشکردنیان سوکایەتی یان زیانیان پێ بگەیەنێت، ئەوا بۆ ماوەیەک بەند دەکرێت (حبس) کە لە (6) مانگ کەمتر نەبێت و لە (5) ساڵیش زیاتر نەبێت وە بە غەرامەیەکیش سزا دەدرێت کە لە (1.000.000) یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (5.000.000) پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت یان بە یەکێک لەو دوو سزایە سزادەدرێت."
هەروەها لە ماددەی سێیەمدا هاتووە:
"هەرکەسێک بە ئەنقەست تەلەفۆنی خانەیی (موبایل) یان ئامێرێکی پەیوەندی پەیوەندی کردنی تەلدار یان بێ تەل یان ئەنتەرنێت یان پۆستی ئەلیکترۆنی بۆ چاڕسکردنی خەڵک جگە لەو حاڵەتانەی کە لە ماددەی دووەمی ئەم یاسایەدا هاتوون بەکارهێنا، ئەوا بۆ ماوەیەک کە لە (3) مانگ کەمتر نەبێت و لە (1) ساڵیش زیاتر نەبێت، بەند (حبس) دەکرێت وە بە غەرامەیەکیش سزا دەدرێت کە لە (750.000) حەفسەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (3.000.000) سێ ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت یان بە یەکێک لەو دوو سزایە، سزادەدرێت."
هەرچی ماددەی چوارە باسی لە هاوکارانی ئەنجامدانی کردەوەی تاوان یان هەراسانکردنی ئەلکترۆنی کردووە، باس لەوەکراوە:
"ئەگەر لە ئەنجامی ئەو کارانەی کە بە پێی ماددەکانی (دووەم و سێیەم)ی ئەم یاسایە تاوانێک کرا، ئەو کەسەی بووەتە هۆی ئەو تاوانە دەبێتە هاوبەشی و بەو سزایەی کە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە دانراوە، سزا دەدرێت."
لەکۆتایی سیمینارەکەدا دەرگای گفتووگۆ بەڕووی ئامادەبوواندا کرایەوە و ڕاو بۆچوونی خۆیان دەربارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و کێشە و چارەسەرەکانیان خستەڕوو.
چالاکی چوارەم/ ئەنجامدانی (3) سیمینار تایبەت بە خوێندکاران
هەر لە درێژەی چالاکییەکانی پڕۆژەکەدا بەمەبەستی زیاتر ئاگاداربوونی خوێندکاران لە مەترسییەکانی هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی چۆن هۆشیاریان هەبێت لەکاتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چۆن دەتوانن سوودمەند بن، هەوڵدان بۆ دروستکردنی متمانە لە نێوان خۆیان و خوێندکارەکان و مامۆستایان هەتاخوێندکار هەر کێشە و گیر و گرفتێکی هەبوو بێ ترس و دوو دڵی مامۆستاکەی ئاگادار بکاتەوە، تەنانەت دایک و باوکی منداڵەکانیش دەبێت وەک هاوڕێ بن لەگەڵ منداڵەکانیان و چاودێری وردی هەڵسوکەوتەکانیان بکەن و بتوانن هاوکاریان بکەن.
رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان سێ سیمیناری لە هەریەکە لە (ئامادەیی رەنگین و ئامادەیی مهاباد و ئامادەیی پیشەیی گەشتوگوزار) ئەنجامداو لەگەڵ خوێندکاراندا بابەتی (هەراسانکردنی ئەلکترۆنیان) تاوتوێکردو خوێندکارانیش کێشەو گرفت و پێشنیارو تێبینی خۆیان خستە ڕوو، شیاوی باسە چالاکییەکان لە لایەن مامۆستایان وخێندکارانەوە بە گرنگ باسکرا
شایانی باسە هەریەکە لەم بەڕێزانە بابەتی سیمینارەکانیان پێشکەش کرد:
(نیاز ئەحمەد حەمەلاو) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
(شوخان حمه رشيد) پارێزەری راوێژکارو بەڕیوەبەری رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان
(شۆخان عەبدوڵا سەمین) پارێزەرو راهێنەری نێودەوڵەتی.
(ئەشواق جاف) پارێزەرو چالاکوانی بواری ژنان
چالاکی پێنجەم/ چاپکردن و بلاوکردنەوەی بروشەر
بەمەبستی زیاتر یاشناکردنی کچان و ژنان بە چۆنییەتی رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی (هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی)، هەستاین بە چاپکردن و بلاو کردنەوەی (5000) بروشەری تایبەت بە هۆشیاری هەراسانکردنی ئەلکترۆنی و بڵاوکردنەوەی لە چەند قتابخانەیەک و شوێنی گشتیدا.
ڕێکخراوی ئینتەرنیوز ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی قازانج نەویستە، لە بوارەکانی ژینگە، تەندروستی، هۆشیاری ئەلیکترۆنی، پاراستنی مافی مرۆڤ و بەدەستگەیشتنی زانیاری کار دەکات، لە زیاتر لە ١٠٠ وڵاتی جیهاندا کار دەکات.
لە ساڵی ٢٠١٨ ئەم ڕێکخراوە لە عێراقدا دەستی بەکارەکانی کردووە، کە زیاترلە بوارەکانی پەرەپێدانی تواناکانی ژناندا کاردەکات، لە ساڵی ٢٠١٩ پڕۆژەی "دەنگەکانمان" ڕاگەیاندووە، لە بەشێکی شارەکانی باشوری عێراق و زۆرینەی شارەکانی هەرێمی کوردستاندا خولی ڕاهێنانی بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووس و چالاکوان کردووەتەوە.
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:
https://www.keodd.org/galleryview?photo=119300