/   هەواڵ
(د. بڕیار رەشید) و (ئازاد محەمەد ) میوانی یەکەم بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوون
2022-01-24
رۆژی دووشەممە رێکەوتی (24/1/2022) لە هەشتەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) و (د. بڕیار رەشید) نوێنەری پارێزگای سلێمانی ئەندامی فراکسیۆنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشكەشكرا...
د. بڕیار رەشید:
- ئەگەر سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت لای یەکێتی بوونایە، کێشەکان چارەسەر دەبوون.
- بەبێ یەکڕیزی ناتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین.
لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا میوانداری بەڕێز(د. بڕیار رەشید) نوێنەری پارێزگای سلێمانی ئەندامی فراکسیۆنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراو لەم بەشەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
1. بەرنامەی کاری نوێنەران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
2. ئەولەویەتی کار بۆ پارێزگای سلێمانی .
3. متمانەدان بە پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق.
4. کێشەکانی پارێزگای سلێمانی و بەدواداچوونی نوێنەران.
5. کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد.
ئازاد محەمەد ئەمین:-
سێکتەری تەندروستی سلێمانی لە ئاستی پێویستدا نییە
لەسەر هێڵیین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی غاز
لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)
گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
1. بەرنامەی کاری ئەنجومەنی پارێزگای بۆ ساڵی 2022.
2. ئەولەویەتی کار بۆ پارێزگای سلێمانی.
3. گرفتی غاز وبەرنامەی ئەنجومەن بۆ چارەسەری گرفتەکە.
4. هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگاو گۆڕانکاری لە لیژنەهەمیشیەکاندا.
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی (دووشەممە( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش کاتژمێر (1:00) دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:
https://www.radionawa.com/ku/show-detail.aspx?jimare=145