/   هەواڵ
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ده‌رگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی (سه‌رۆك كۆمار) کردەوە
2022-01-25
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایده‌گه‌یەنێت به‌پێی مادده‌كانی (2 و 3) له یاسای ژماره (8) بۆ ساڵی 2012 (یاسای ئه‌حكامه‌كانی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار).
ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كرایه‌وه‌و هه‌ر كه‌سێك كه مه‌رجه‌كانی لایخوارهوەی تێدابێت ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاریه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خۆی كاندید بكات، به‌مه‌رجێك كه پێویسته به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به سه‌لماندنی هه‌بونی مه‌رجه‌كان تێیداو سیڤیه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڵ داواكاریه‌كه هاوپێچ بكات و ڕاده‌ستی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران – كۆشكی كۆنگره‌كان بكات، له كاتژمێر 9 به‌یانی تا 3 دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژه‌كانی (سێشهممهو چوارشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه) كه ده‌كاته به‌رواری (11 و 12 و 13/1/2022)، له به‌رامبه‌ردا پسوڵەی ڕاده‌ستكردن وه‌رده‌گرێت كه پێشكه‌شكردنی داواكاریهكهو به‌رواری پێشكه‌شكردن و به‌ڵگه‌نامه پێشكه‌شكراوه‌كان له ناویدا تۆمار ده‌كرێن.
خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و به‌پێی مادده‌ی (1) یاساكه پێویستی به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه هه‌یه:
یه‌كه‌م: پێویسته ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت و له دایك و باوكێكی عێراقی بێت.
دووه‌م: ده‌بێت به ته‌واوه‌تی شایسته بێت و ته‌مه‌نی له چل ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
سێیه‌م: پێویسته ڕابردووی پاك بێت و شاره‌زایی له سیاسه‌تدا هه‌بێت و ناوبانگی هه‌بێت له ده‌ستپاكی و ڕه‌وشت به‌رزی و دادوه‌ری و دڵسۆزی بۆ وه‌ڵات.
چواره‌م: پێویسته لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت و بڕوانامه‌كه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له عێراق باوه‌ڕپێكراو بێت.
پێنجه‌م: ئه‌ستۆی پاك بێت وبه هیچ تاوانێكی به‌دڕه‌وشتی سزا نه‌درابێت.
شه‌شه‌م: پێویسته ئه‌حكام و ڕێوشوێنه‌كانی یاسای لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری یان هه‌ر ڕێوشوێنێكی تری هاوشێوه كاندیده‌كه نه‌گرێته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتی ده‌كاته‌وه كه دوایین واده بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له ڕۆژی 8/2/2022 ئه‌نجام ده‌درێت، به پشت به‌ستن به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (72/دووه‌م/ب)ی ده‌ستور.