/   هەواڵ
(رێبوار ئەڕەحمان) (بەرزان شێخ محەمەد) میوانی دووەم بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوون
2022-02-01
رۆژی دووشەممە رێکەوتی (24/1/2022) لە هەشتەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان (رێبوار ئەورەحمان) نوێنەری پارێزگای سلێمانی ئەندامی فراکسیۆنی (نەوەی نوێ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و (بەرزان شێخ محەمەد) جێگری سەرۆكی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشكرا...
رێبوار ئەورەحمان:
خۆکاندیدکردنی من تەنها بۆ تەحەددایە
بەدواداچوون بۆ کێشەی شایستەداراییەکان و کەمی سوتەمەنی دەکەین
لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا میوانداری بەڕێز(رێبوار ئەورەحمان) نوێنەری پارێزگای سلێمانی ئەندامی فراکسیۆنی (نەوەی نوێ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراو لەم بەشەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
- کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.
- بەرنامەی کاری (جوڵانەوەی نەوەی نوێ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
- ئەولەویەتی کارتان بۆ پارێزگای سلێمانی.
- ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چۆن دەبینن؟ پێتان وایە لە ئاست خواستی هاووڵاتیاندا بێت؟
- بەڕێزتان لە کاندیدی سەرۆکایەتی ناکشێنەوە؟
- ئەو رەخنەیە زۆر لە نەوەی نوێ دەگیرێت کەبۆ چی کاندیدیان هەیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە کاتێکدا ئەوان ئۆپۆزیسیۆنن، سەرۆککۆماریش پۆستێکی دەسەلاتی جێبەجێکردنە؟
- مەرجەکانی (نەوەی نوێ) بۆ دەنگادان بە کاندیدانی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان)
بەرزان شێخ محەمەد:
دەمانەوێت ئەوئەندام ئەنجومەنەی کە چالاکە سوپاس بکرێت و ئەندامەشی کەموکورتی هەیە ئاگاداربکەینەوە
حکومەت لەبەرامبەر ئەنجومەنی پارێزگاکاندا کەمتەرخەمەو فەرامۆشی کردوون
لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا میوانداری بەڕێز(بەرزان شێخ محەمەد) جێگری سەرۆكی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) کراو گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کران:
- بەشێوەیەکی گشتی ئەولەویەتی کاری ئەنجومەنی پارێزگا بۆ پارێزگای سلێمانی .
- گرفتەکانی پارێزگای سلێمانی لە چیدا دەبیننەوە؟
- کێ بەرپرسە لەچارەسەرکردنی کێشەکانی پارێزگای سلێمانی؟
- رۆڵی (ئەنجومەنی پارێزگاو پارێزگای سلێمانی و قائیمقامیەت و بەرێوەبەری ناحییەکان) لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا چییە؟
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی (دووشەممە) كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش کاتژمێر (1:00) دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:
https://www.radionawa.com/ku/show-detail.aspx?jimare=145