/   هەواڵ

(دارا سێکانیانی) و (ئاڤان جەمال) میوانی سێیەم بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوون

2022-02-07

رۆژی دووشەممە رێکەوتی (7/1/2022) لە هەشتەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە سێیەم بەرنامەی وەرزی نوێدا میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان  (دارا سێكانیانی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان و (ئاڤان جەمال) سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری و هونەر و وەرزش و لاوان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  پێشكەشكرا‎...
 

دارا سێكانیانی:

لە عێراقدا دەرەنجامەکانی دیموکراسی قبووڵ ناکرێت


دەبێت نوێنەرانی کورد لە بەغداد لە بازنەی کەسییەوە دەربچن بۆ بازنەی گشتی هاووڵاتیانی هەرێم

 

 ‏لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا  میوانداری بەڕێز(دارا سێكانیانی) ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراو لەم بەشەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏
1. دوسێی سەرۆک کۆمار هەڵوێستی (یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان)
2. بەرنامەی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ چوار ساڵی داهاتووی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق.
4 یەکگرتوو چی بەچارەسەر دەزانێت بۆ چارەسەرکێشەکانی هەرێم و بەغداد؟
5.هەوڵەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئەمساڵدا  بۆ پاریزگای سلیمانی.


 
ئاڤان جەمال:


لە سێکتەری رۆشنبیریشدا جیاوزی دەکرێت لە نێوان پارێزگای سلێمانی و پاریزگاکانی تری هەرێمدا


لە خەرجکردنی بودجەی پایتەختی رۆشنبیریدا، هەڵەبەکارهاتن هەبووە.

لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز  (ئاڤان جەمال) سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری و هونەر و وەرزش و لاوان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‏گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏

1.    پلانی ئەمساڵی لیژنەکەی رۆشنبیری و وەرزش و لاوان.
2.    ‏گرفتەکانی سێکتەری رۆشنبیری لە سلێمانی. 
3.    ‏بودجەی پایتەختی رۆشنبیری چ خزمەتێكی بە سێکتەری رۆشنبیری سلێمانی کرد؟ ‏
4.    گرفتە وەرزشیەکانی پارێزگای سلێمانی. 

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ (دووشەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش کاتژمێر (1:00) دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎


بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:

https://www.radionawa.com/ku/show-detail.aspx?jimare=145

زیاتر بخوێنەوە