/   هەواڵ

(ئاریان تاوگۆزی) و(مۆفەق حوسێن): چاودێری و هەڵسەنگاندن گرنگن، بەومەرجەی بەشێوەیەکی بێلایەنانە ئەنجامبدرێن

2022-02-16

لە درێژەی سەردانەکاندا بۆ لای فراکسیۆنەکان و نوێنەرانی نوێی پارێزگای سلیمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)و هەروەها ناساندنی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) بە نوێنەرانی نوێی پارێزگای سلێمانی بۆ خولی پێنجەمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، ئەمڕۆ (16/2/2022) (ئارام کەمال) بەڕێوەبەری پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) سەردانی بەڕێزان (ئاریان تاوگۆزی) و(مۆفەق حوسێن قادر) لە فراکسیۆنی (جوڵانەوەی نەوەی نوێ) کرد. 

 


 (ئاریان تاوگۆزی) و(مۆفەق حوسێن):

 

پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) پڕۆژەیەکی گرنگە

 

 

  لە سەردانەکەدا (ئارام كەمال) تیشكی خستەسەر چالاكییەكانی پڕۆژەو چۆنیەتی هاوكاریكردن‌و بەشداری نوێنەرانی نوێی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
پاشان هەریەکە لە بەڕێزان (ئاریان تاوەگۆزی) و(مۆفەق حوسێن قادر) خۆشحاڵی خۆیان بۆ پڕۆژەكە دەربڕی‌و ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد گرنگە ئەمجۆرە لە چاودێریکردنە هەبێت بەمیکانیزمی خۆی و بەومەرجەی بەشێوەیەکی بێلایەنانە چاودێری و هەڵسەنگاندنەکە ئەنجامبدرێت، لەکۆتاییدا بەڕێوەبەری پڕۆژە سوپاس‌و دەستخۆشی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ئاڕاستەی بەرێزان (ئاریان تاوگۆزی) و(مۆفەق حوسێن قادر) كرد لەبەرامبەر وەڵامدانەوەی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی). 
شایانی باسە ئەم پڕۆژەیە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بە پاڵپشتی رێكخراوی (NED)ی ئەمریكی جێبەجێدەکرێت.

زیاتر بخوێنەوە