/   هەواڵ
(سەباح فەتاح ئەحمەد) وەک سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) دیاریکرا
2022-02-17
فراکسیۆنی سەوز لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لە چەند رۆژی رابردوودا (سەباح فەتاح ئەحمەد كەریم)ی وەک سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) دیاریکرد....
پاش ئەوەی فراکسیۆنی سەوز لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لە دا (25/8/2020) (رزگار حەمە نوری) وەک سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) دیاریکر، لە چەند رۆژی رابردوودا فراکسیۆنەکە (سەباح فەتاح)ی وەک سەرۆکی نوێی فراکسیۆنەکە دیاریکرد....
شایانی باسە لەم خولەی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانیدا هەریەکە لە (رێکەوت محەمەد) و (ئازاد محەمەد ئەمین) (رزگار حەمە نوری) سەرۆکایەتی فراکسیۆنەکەیان کردووە.
(سەباح فەتاح ئەحمەد كەریم) لە دایكبووی ساڵی 1979)ەو هەڵگری بڕوانامەی (بەكالۆریۆس) ە لە هەردوو بواری ( یاسا) و(ئامار)دا....