/   هەواڵ

(یادگار مەحمود) و (نیاز ئەحمەد حەمەلاو) میوانی پێنجەم بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) بوون

2022-02-23

رۆژی دووشەممە رێکەوتی (14/2/2022) لە هەشتەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە پێنجەم  بەرنامەی وەرزی نوێدا میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان  (یادگار مەحمود) ئەندامی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق) لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و (نیاز ئەحمەد حەمەلاو) سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەش كرا. 


یادگار مەحمود:


داڕشتنەوەی دادگای فیدراڵی پێویستی بە پێداچوونەوەهەیە

 

هاوکاری ئەو پارێزگایەنە دەبین لە عێراق کە دەیانەوێت ببنە هەرێم


 ‏لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا  میوانداری بەڕێز (یادگار مەحمود) ئەندامی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق) لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان کراو لەم بەشەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏
بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عیراق؟ تاچەند دەستوریە؟
1. ئایا بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە؟
2. دوسێی سەرۆک کۆمار 
3. کەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوەو هەڵوێستی چی دەبێت لەسەر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق.؟ 
4. بەرنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان چی دەبێت بۆ چوار ساڵی داهاتووی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق؟
 5.  وەک نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئەمساڵدا دەتوانن چیبکەن بۆ پاریزگای سلیمانی و بەرنامەتان چییە؟

نیاز ئەحمەد حەمەلاو:


تەنها لەسلێمانی داوای 1/5ی نرخی خەمڵێنراو لە خێرخوازان دەکرێت کاتێک دەیانەوێت خوێندنگە دروستبکەن بەڵام لە هەولێرو دهۆک ئەو بڕە پارەیە لە خێرخوازان وەرناگیرێت  


پێویستە دایک و باوک هاوڕیێ منداڵەکانیان بن و متمانە لە نێوانیاندا هەبێت


لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز  (نیاز ئەحمەد حەمەلاو) سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ‏گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏

1. گرفتە سەرەکییەکانی سێکتەرەکانی پەروەردە.
2.    چۆنیەتی بەدواداچوون بۆکێشەکان و چارەسەری بۆ کێشەکان. 
3.    نایەکسانی‌ لەدابەشکردنی مامۆستایانداو گرنگی نەدان بە بەرزکردنەوەی‌ ‏ئاستی‌ ‏‏زانستییان.
4.    سەردانی لیژنەکەی پەروەردە بۆ وەزارەتی پەروەردە. 
5. زۆربوونی گرفتەکان قەیرانی داراییە، یان نەبوونی پلانێکی پەروەردەی دروست؟


بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە  رۆژانی‏‎ (دووشەممە‎ (‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش کاتژمێر (1:00) دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:

https://www.radionawa.com/ku/show-detail.aspx?jimare=145

 

زیاتر بخوێنەوە