/   هەواڵ

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی نوسینگەی پەرلەمانی کوردستانی کرد

2022-02-27

ئەمرۆ(27/2/2022) سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەیاوەری ژمارەیەک لەسەرۆکی فراکسیۆنەکان و ئەندامانی ئەنجومەن سەردانی نوسینگەی سلێمانی (پەرلەمانی کوردستان)یان کرد و لەلایەن بەرپرسی نوسینگە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان پێشوازیان لێکرا، لە کۆبونەوەیەکدا تیشکخرایە سەرکێشەو گرفتەکانی هاوڵاتیان لەخراپی خزمەتگوزاری و رێگاوبانەکان وسوتەمەنی وخەرجنەکردنی پارەی دەرمان و کرێکارانی ژینگە پارێزو ئاستەنگەکانی دابەشنەکردنی مووچەو زۆری باج و رسومات ، لە کۆتایشدا بریار درا هەمئاهەنگی بەردەوام بێت لە نێوان هەردوولادا بۆ خزمەتی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەرین.
 

زیاتر بخوێنەوە