/   هەواڵ
(ئاریان تاوگۆزی) و (محەمەد رەسول) میوانی حەوتەم بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بوون
2022-03-07
رۆژی دووشەممە رێکەوتی (7/3/2022) لە هەشتەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە شەشەم بەرنامەی وەرزی نوێدا میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان (ئاریان تاوگۆزی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ و (محەمەد رەسوڵ) سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزرای لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشكەشكرا.
محەمەد رەسوڵ:
- بەشێکی کێشەکان پەیوەندی بە بێپلانیەوە هەیە
- لە سلێمانی کرێێ خۆڵ و خاشاک لە ماڵان وەردەگیرێت، بەڵام لە هەولێرو دهۆک وەرناگیرێت
- هیچ گرەنتییەک نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا میوانداری بەڕێز (محەمەد رەسوڵ) سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزرای لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کراو لەم بەشەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
1. کێشەی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی.
2. گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکاندا .
3. کێشەی پیوەری ئاو.
5. پەیوەندی لیژنەی شارەوانی و وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێم.
7. گرفتی زیادەڕۆیی لە سلێمانی.
ئاریان تاوگۆزی:
وەک کوتلەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی مەدەنی و پۆزەتیڤ لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا کاردەکەین
تائێستا پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەرهەمێکی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم نەبووە
تائێستا یەکێتی و پارتی وەڵامیان بۆ مەرجەکانی ئێمە نەبووە
پێویستە رێکەوتنێکی درێژخایەن هەبێت سەبارەت بە نەوت وگاز کە دڵنیایی بداتە هاووڵاتیان
لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (ئاریان تاوگۆزی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
1. خوێندنەوەتان بۆ دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق
2. مەرجەکانی نەوەی نوی بۆ دەنگدان بە کاندیدی (یەکێتی و پارتی) بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
3. هەڵسەنگاندنتان بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی چۆنە؟
4. بەرنامەی کار بۆ پاریزگای هەڵەبجە و بازنەی (3).
5. بەرنامەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
6. هاوپەیمانی نەوەی نوێ و بزووتنەوەی ئیمتداد.
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی (دووشەممە ( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش کاتژمێر (1:00) دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:
https://www.radionawa.com/ku/show-detail.aspx?jimare=145