/   هەواڵ

(شوان محەمەد رۆستەم) و (بەرزان حامد) میوانی نۆیەم بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) بوون

2022-03-28

رۆژی دووشەممە رێکەوتی (28/3/2022) لە هەشتەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە نۆیەم  بەرنامەی وەرزی نوێدا میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان  (شوان محەمەد رۆستەم) ئەندامی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و (بەرزان حامد) سەرۆكی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەش كرا. 

 

شوان محەمەد رۆستەم:


پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەرکەوتەی سونەیەو هەر جارەی حیزبێکی سونە ئەو پۆستە وەردەگرێت و بەهەمان شێوەش پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران


ئەولەویەتی کارکردنم بۆ پرسی ئەنفال و جینۆسایدە

 


 ‏لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا  میوانداری بەڕێز (شوان محەمەد رۆستەم) ئەندامی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان کراو لەم بەشەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏


1.     پۆستی سەرۆککۆمارو هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان
2.    گرفت و کێشەکان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار. 
3.    هەڵویستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەگەری سەرنەکەوتنی کاندیدەکەیان.
4.    دانیشتنی رۆژی چوارشەمەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
5.    بەرنامەی (شوان محەمەد رۆستەم) بۆ ئیدارەی گەرمیان چییە.

 

بەرزان حامد:

 

ژمارەی هەڵگرانی چەکی بێ مۆڵەت زیاترە لە ژمارەی هەڵگرانی چەکی مۆڵەتدراو

رێکەوتنە سیاسیەکان هۆکارن بۆ ئەوەی پارێزگاری سلێمانی وەڵامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نەداتەوە

 

‏لەبەشی دووەمی بەرنامەکەدا  میوانداری بەڕێز (بەرزان حامد) سەرۆكی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) کراو لەم بەشەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏

1.    پلانی (لیژنەی ناوخۆو ئاسایش) ی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)  بۆ ئەمساڵ.
2.    دۆخی ئەمنی پارێزگای سلێمانی.
3.    پلانی  چارەسەرکردنی قەرەباڵغی شەقامەکانی سلێمانی.
4.    هەماهەنگی لە گەڵ دەزگا کانی پۆلیس و ئاسایش. 


بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە  رۆژانی‏‎ (دووشەممە‎) كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش کاتژمێر (1:00) دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:


https://www.radionawa.com/ku/show-detail.aspx?jimare=145

زیاتر بخوێنەوە