/   هەواڵ

د. موسەننا ئەمین: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سزای ئەندامانی دەدات 

2022-04-03

بەهۆی بەشدارینەكردنیان لەكۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سزای ئەندامانی دەدات


د. موسەننا ئەمین نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بە كوردیوی ڕاگەیاند: لەرێگەی بێبەشكردنیان لە لیژنەكان سزایی بەكۆمەڵی ئەو پەرلەمانتارانە دراوە كە بەشداری كۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریان نەكردووە.
د. موسەننا ئەمین راشیگەیاند: ئەوەی لەپەرلەمانی عێراق دەگوزەرێت كەهەر ئەندامێك بەشداری دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نەكردبێت ناخرێتە لیژنەكان، سزادانێكی بەكۆمەڵ و قۆڵبادانە، ئێمەشی گرتووەتەوە وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو.
وتیشی: دەنگدان لەسەر یەك بەیەكی ئەندامان بۆ لیژنەكان بدعەیەكە تازە داهێنراوە وپێشتر هەموو ناوەكان خوێنراوەتەوە و بەكۆ پێكەوە یەكجار دەنگی لەسەر دراوە.
جێگەی باسە، لەماوەی دوو دانیشتنی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، چەند كوتلەیەک بایكۆتی ئەو دوو دانیشتنەیان کرد.

 

زیاتر بخوێنەوە