/   هەواڵ
(سروە محەمەد) و (خەدیجە عبدالجبار) میوانی دەیەم بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بوون
2022-04-04
رۆژی دووشەممە رێکەوتی (4/4/2022) لە هەشتەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە نۆیەم بەرنامەی وەرزی نوێدا میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان (سروە محەمەد) ئەندامی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە فراكسیۆنی یەکێتی نیشتمانی كوردستان و (خەدیجە عبدالجبار) ئەندامی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان و لیژنەی شارەوانی لە ئەنجومەنی (پارێزگای سلێمانی) پێشكەش كرا.
سروە محەمەد:
* کار لەسەر جێبەجێکردنی ماددەی (140) دەکەین
* نابینە بەشێک لە شەقکردنی نێو ماڵی شیعە
*هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان چارەسەر نییە
لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا میوانداری بەڕێز ((سروە محەمەد) ئەندامی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە فراكسیۆنی یەکێتی نیشتمانی كوردستان کراو لەم بەشەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
1. دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
2. یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار.
3. ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق
4. گرفتی فرە کاندیدی بۆ سەرۆککۆمار .
5. بەرنامەی سروەخان بۆ سنوری گەرمیان.
خەدیجە عبدالجبار:
* ئۆپۆزیسیۆن نەیتوانیوە رۆڵی خۆی ببینێت
* پێگەی عەلوەی نوێی سلێمانی تەندروست نییەو کەیسەکەمان داوەتە داواکاری گشتی
* ئەگەر سەرپێچیکاران زیندانی بکرابان، دۆخەکە بەمڕۆ نەدەگەیشت
لەبەشی دووەمی بەرنامەکەدا میوانداری بەڕێز (خەدیجە عبدالجبار) ئەندامی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان و لیژنەی شارەوانی لە ئەنجومەنی (پارێزگای سلێمانی) کراو لەم بەشەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
1.پلانی ساڵانەی لیژنەی پلان بۆ پاریزگای سلێمانی
2. پڕۆژەی نوێی عەلەوەی سلێمانی
3. فراوان بوونەی شار؟تا چەند شارستانیانەیە.
4. خراپی شەقامەکانی سلێمانی
5. پڕۆژەی شەقامی سەد مەتری سلێمانی
.
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی (دووشەممە) كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرا ورۆژی دواتریش کاتژمێر (1:00) دووبارەدەبیەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.
ئەمڕۆ (4/4/2022) کۆتا ئەڵقەی ساڵی هەشتەمی بەرنامەکە پێشکەشکرا، لەمرۆ بەدواوە بەرنامەکان دەوستن تادەسپێکی وەرزێکی نوێ....
سوپاس بۆ بەشداری نوێنەرانی پاریزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و (ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی)...
سوپاس بۆ هەموو ئەو هاووڵاتیانەی کە بەشداری بەرنامەکانیان دکرد....
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:
https://www.radionawa.com/ku/show-detail.aspx?jimare=145