/   هەواڵ

نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا

2022-05-11

ئەمڕۆ (چوارشەممە) (11/5/20222) ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەندامانی هەر (25) لیژنە هەمیشەییەکەی دیاریکرد...
لە کۆی ئەو (25) لیژنەیەش نوینەرانی پاریزگای سلێمانی لە (14) لیژنەدا ئەندامن......

هەریەکە لە (سۆران عمر) و (بەدریە ئیبراهیم رەشید) لە دوولیژنەدا ئەندامن.

هەروەها نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لەم لیژنانەشدا بە دوونوێنەر بەشدارن

(لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لیژنەی یاسایی، لیژنەی دارایی، لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیان) 

لە (لیژنەی ئابوری و بازرگانی و پیشەسازی)یشدا  نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی بە 3 نوێنەری لە لیژنەکەدا هەیە.

نوێنەرانی پاریزگای سلێمانی لە هەریەکە لەم لیژنانەشدا بەیەک نوێنەر بەشدارن لە لیژنەکاندا  (خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە)، (دەستپاکی)، (نەوت و غازو سەرچاوە سەرچاوەسروشتییەکان)، (پلانی ستراتیژی)، (گواستنەوەو گەیاندن)، (خوێندنی باڵا)، (کشتوکاڵ)، (کۆچ و کۆچبەران)، (ژنان و خێزان و منداڵ)


زیاتر بخوێنەوە