/   هەواڵ

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەدواداچوون بۆ کێشەکانی نەخۆشخانەی هیوا دەکات

2022-05-18

ئەمڕۆ چوارشەممە (18/5/2022) شاندێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی پارێزگا، سەردانی نەخۆشخانەی ھیوایان کرد.
لەسەردانەکەدا باس لە کێشەو گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی نەخۆشخانەکە کرا کەماوەی (5) مانگە دەرمانی پێویستی نییە.....

چەندین داواکاریی بۆ چارەسەری کێشەکان خرانەڕوو کە بەشێکی پەیوەندیدارە بەحکومەتی عێراق و بەشێکی دیکەی بە حکومەتی ھەرێمەوە. بریاردرا لەسەر یاداشتی داواکاریەکان کاری پێویست ئەنجام بدرێت لەهەرێم ولە عێراق کەژمارەیەکی زۆری نەخۆشەکان سەربەپارێزگاکانی تری عێراقن و بەشێکیان ئاوارەن.

زیاتر بخوێنەوە