/   هەواڵ

سلێمانی: (د بڕیار رەشید) ســەردانی کۆگاکانی خۆراکی وەزارەتی بازرگانی دەکات

2022-05-23

بەمەبەستی لە نزیکـەوە ئاگاداربوون لە گرفت و کێشەکانیان، (د بڕیار رەشید) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)ســەردانی کۆگاکانی خۆراکی وەزارەتی بازرگانی لە سلێمانی کرد، کە تێیدا مانگانە بەشە خۆراکی زیاترلە دوو ملیۆن خێزانی پارێزگای سلێمانی دابەشدەکرێت.
نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند هەوڵی جدی دەدەین لەڕێگەی وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پەیوەستن بەحکومەتی ناوەند لە نزیکترین دەرفەتدا.
لەکۆگاکانی خۆراک چەند کێشەیەکی دیکەش بوونیان هەیە وەک:
-    ماف و ئیمتیازی کارمەندەکانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی کە یەکسان نیین لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێراق 
-      شێوازی دابەشکردن و دانانی بەرنامەیەک بۆ ئاگاداربوونی هاوڵاتیان لەهاتنی بەشەخۆراک بە بێ دواکەوتن، (د. بڕیار رەشید)  ئەوەشی راگەیاند کە بـۆ چارەسەری ئەم گرفتەش لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگایی سلێمانی گفتوگۆ دەکەین بەمەبەستی چاودێریکردنی تەواوی بریکارەکان و کارکردن لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان.

زیاتر بخوێنەوە