/   هەواڵ

شاندێکی هەرێمی ئۆریبرووی سوید سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد   

2022-05-23

ئەمڕۆ (23/5/2022) شاندێکی هەرێمی ئۆریبرووی سوید و پارتی سۆسیال دیموكراتی ئەو وڵاتە سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیان كرد و لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەن و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن كۆبوونەوە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا (ئازاد محەمەد) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند كۆبوونەوەكەیان بە مەبەستی نزیكبوونەوە بووە لەگەڵ هەرێمی ئۆریبرووی سوید تا بتوانن لە داهاتوودا سوود لە پرۆژە و بیرۆكەكانیان وەر بگرن لە پرۆژە خزمەتگوزاریەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی…
لەکۆتایشدا یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوولادا واژۆ کرا...

 

زیاتر بخوێنەوە