/   هەواڵ

(بەدریە حسێن) و (غریب ئەحمەد) سەردانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)یان کرد.

2022-05-30

ئەمڕۆ دووشەممە (30/5/2022) هەریەکە لە (بەدریە حسێن) و (غریب ئەحمەد) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)یان کرد.
لەسەردانەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کێشە و گرفتەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین لەگەڵ (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)کرا، بە تایبەت لە بوارەكانی (کشتوکاڵ، سووتەمەنی، دەرمان، گەنم و خۆراك).
هەردوو نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی بەڵێنیاندا بەدواداچوون بۆ ئەو كێشانە بکەن و ھەوڵی چارەسەرکردنیان بدەن بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوکارەکانیان.
پاشان بڕیاردرا کۆبونەوەکان بەردەوام بن بۆ زانینی ئەنجامی بەدواداچونەکان و بونی ھەماھەنگی زیاتر تا ئەنجومەنی پارێزگا لەرێگای نوێنەرەکانی سلێمانییەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کێشەکان بگەیەنێت و کار بۆ چارەسەر کردنی ئەو گرفتانە بکرێت کە پەیوەندیان بە حکومەتی عیراقی فیدراڵەوە ھەیە.

 

زیاتر بخوێنەوە