/   هەواڵ
بەغداد: بەدریە حسێن سەردانی وەزیری خوێندنی باڵای کرد
2022-06-06
رۆژی یەکشەممە (5-6-2022) ( بەدریە حسێن) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق) سەردانی وەزیری خوێندنی باڵای عێراقی بەمەبەستی گفتوگۆکردن و بەدواداچوون بۆ چەند بابەتێکی تایبەت بە خوێندنی باڵا، لەوانەش:.
1ـ دانپێدانانی کۆتایی بەزانکۆی ڕاپەرین .
2 ـ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی زانکۆی گەرمیان .
3 ـ تەرخانکردنی کورسیی خوێندنی باڵا ( ماستەر ، دکتوڕا ) بەرێژەی 10٪ له سەرجەم زانکۆکانی عێراق بۆ کوڕ کچی شەهیدانی پێشمەرگەی پێش ڕاپەرین.