/   هەواڵ
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پڕۆژەی شه قامى سه د مه ترى، بەسەردەکاتەوە
2022-06-06
رۆژی (5/6/2022) بەسەرپەرشتی ( ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لیژنەی پلان و پرۆژەکان سەردانی پرۆژەی ستراتیژی شاڕێی بابان-(شه قامى سه د مه ترى )یان کرد.
لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەران و سەرپەرشتیارانی پرۆژەکە لە کەرتی گشتی و تایبەت، گفتوگۆ لەسەر کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆژەکە کرا، لە ئەنجامدا دەرکەوت کە پرۆژەی شاڕێی بابان دوو گرفتی سەرەکی ھەیەکە بریتن لە:
یەکەم: ئاستەنگی دارایی و خەرجنەکرنی شایستە داراییەکان
دووەم: ئاستەنگی زۆری زیادەڕەوی کە تائێستا چارەسەر نەکراوە و چارەسەرەکەشی بە گوتەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ئەستۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە....
شایانی باسە ئەمە چەندینجارە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نزیکەوە سەردانی ئەم پڕۆژەیە دەکات.