/   هەواڵ

بەشێک لە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کرد

2022-06-12

ئەمڕۆ (12/6/2022) هەریەکە لە (د. بڕیار رشید، دارا سێكانیانی، سۆران عمر، كاروان یاروەیس، د.موسەنا ئەمین) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كرد.
لە سەردانەكەدا لە‌گە‌ڵ بە‌ڕێوەبە‌رانی ستافی نە‌خۆشخانە‌كانی (ھیوا) و ( سە‌نتە‌ری بوژاندنە‌وە‌) و (سە‌نتە‌ری چارە‌سە‌ری تالاسیما) كۆبوونە‌وە‌...

لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا باس لە‌ گیروگرفت و كێشە‌كانی نە‌خۆشخانە‌كان كراو ھە‌روە‌ھا چۆنیە‌تی جێبە‌جێكردنی میكانزمێك تاوتوێ كرا تا پە‌رلە‌مانتاران لە‌ ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق ھاوكار بن لە‌ پێشخستن و دابینكردنی پێداویستیە‌كانی كە‌رتی تە‌ندروستی لە‌ھە‌رێمی كوردستان

هەروەها گفتوگۆی چڕكرا لەبارەی كەموكوڕیەكانی نەخۆشخانەكە بەتایبەت لەڕووی دەرمان و هەندێک ئامێری پزیشکی... هەریەکە لەنوێنەران وێڕای ئەوەی باسیان لە هەوڵەکانی خۆیانکرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیاندنی داواکاریەکانی نەخۆشخانەی هیوا بە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی ناوەندی عێراق، هاوکات جەختیانکردەوە لەسەر پێویستی كاركردن و هاریكاری هەموولایەك بۆ تەرخانكردنی بودجەی پێویست بەمەبەستی مسۆگەربوونی چارەسەركردنی كێشەی كەمی و نەبوونی دەرمان بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا.
شایانی باسە  لە کۆی (18) نوێنەری پارێزگای سلێمانی کە هەموویان بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کرابوون تەنها (5) نوێنەری پارێزگای سلێمانی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

زیاتر بخوێنەوە