/   هەواڵ

(د. بڕیار ڕشید)، بە دواداچون بۆ پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆی گوندی باریکە دەکات

2022-06-15

رۆژی (14/6/2022) د. بڕیار ڕشید ، نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ نوێنەرانی دانیشتوی گوندی باریکە کۆبوویەوە...
بە مەبەستی بە دواداچون بۆ پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆی گوندی باریکە، سەردانی (ئازاد محەمەد ئەمین/ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و د. هەڤاڵ ئەبوبەکر/ پارێزگاری سلێمانی) کرد .
شایانی باسە چەند ساڵێکە گوندی باریکە کێشەی  ئاو و ئاوەڕۆی هەیە و ئەمەش بارگرانی بۆ دانیشتوانی گوندەکە دروستکردووە.
نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی بەڵێنی ئەوەیداوە کە لە هەوڵی بەردەوامدا دەبن تاکو چارەسەری کۆتایی کێشەکە.


 

زیاتر بخوێنەوە