/   هەواڵ
(د. نەرمین مەعروف) و(دارا سێکانیانی): گرنگە نوێنەران وەک یەک تیم بەدواداچوون بۆ کێشەو داواکارییەکانی هاوڵاتیان بکەن
2022-06-20
ئەمڕۆ (20/6/2022) (ئارام کەمال) بەڕێوەبەری پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) لە نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چاوی کەوت بە هەریەک لە بەڕێزان (د. نەرمین مەعروف) و (دارا سێکانیانی ) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لەو میانەدا جەخت لە گرنگی کاری نوێنەران و پەیوەندی بەردەوامیان بە هاووڵاتیان کرایەوە....
هەردوو نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی ئاماژەیان بۆ رێگرییەکانی بەردەم نوێنەران کردەوەو هەروەها ئاماژەشیان بەوەدا کە گرنگە نوێنەران وەک یەک تیم بەدواداچوون بۆ کێشەو داواکارییەکانی هاوڵاتیان بکەن...