/   هەواڵ
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، گفتوگۆی لە سەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و سوتەمەنی کرد
2022-06-21
ئەمڕۆ (21/6/2022) بە ئامادەبوونی (25) ئەندامی ئەنجومەن لەکۆی (32) ئەندام، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دانیشتنی ژمارە(74) ی ئەنجامدا.
دانیشتنەکەش لە دوو تەوە پێکهاتبوو:
گفتوگۆكردن لەسەر ڕاپۆرتی لیژنەی پیشەسازی ووزە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و سوتەمەنی دواتر دەنگدان لەسەر ڕاسپاردەو پێشنیازەكان.
2- دانیشتنی دووەمی هەموار كردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگا كۆبونەوەی ژمارە 72
لەکۆتایی دانیشتنەکەدا چەند راسپاردەیەک گەڵاڵەکران بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین و باشکردنی کوالێتی و زیادکردنی رێژەکەی بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی بە گشتی سوودمەند بن لێی....
شایانی باسە ماوەیەکی زۆرە کە لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنی پارێزگا راپۆرتی ئامادەکراویان نەبووە تا بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی ئەنجومەنەوە... ئەم دانیشتنەی ئەنجومەن گفتوگۆكردن بوو لەسەر ڕاپۆرتی لیژنەی پیشەسازی ووزە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و سوتەمەنی دواتر دەنگدان لەسەر ڕاسپاردەو پێشنیازەكان, لە ئەنجامی گفتوگۆكردنی ئەندامان و دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگا لە كۆتایدا بە كۆی دەنگ چەند پێشنیازێک گەڵاڵەکران.
هاوکات بڕگەی دوومی دانیشتنەکە کە بریتی بوو لە تەواوکردنی دەنگدان لەسەر هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگا، بە كۆی دەنگی ئەندامان دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو.