/   هەواڵ
دادگای فیدڕاڵی: پێویستە بە پشتبەستن بە دەستوور پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە
2022-09-07
ئه‌مڕۆ چوارشەممە (7/9/2022) دادگای فیدڕاڵی عێراق جارێكی دیكه له باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی پێشتر دادگا نه‌یتوانی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه بدات.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا به‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه.
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی رەتکردەوە و دەڵێت، پێویستە بە پشتبەستن بە دەستوور پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە.
دادگا راشیگەیاندووە، "نابێت پەرلەمانتاران ببنە بەشێک لە پەکخستنی دامەزراوە دەستوورییەکان." و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌شێك نیه له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ده‌ستوور بۆ دادگای فیدڕاڵی دیاریكردووه له ماده‌ی 93و هه‌روه‌ها ماده‌ی 4ـی خودی دادگاكه..
پێشتر له مانگی ڕابردوودا دادگای فیدڕاڵی دوو جار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆبووه‌وه به‌ڵام نه‌یتوانی بگات به هیچ ده‌ره‌نجامێك.
شایانی باسە ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در به فه‌رمی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نه‌كه ڕایگه‌یاند كه بڕیارێكی له‌و شێوه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه.
هەربۆیە روون نییە چارەنووسی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چی لێدێت و کەی دەست بەدانیشتنەکانی دەکاتەوە...