/   هەواڵ

چالاکی هاوبەشی  نێوان  نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە  (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)

2022-09-26

‏‏ئەمڕۆ (دووشەممە) (26\9\2022) رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان بەهاوکاری رێکخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED) ئەمریکی، لە درێژەی چالاکییەکانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)دا گفتوگۆیەکیکراوەی  سازدەکرد لە نێوان نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی).

پوختەیەک لەسەر چالاکییەکە:
لەسەرەتادا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کێشەو گرفت و داواکارییەکانی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانیان خستەڕوو، پاشان نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گفتوگۆیان لەسەرکێشەکان و رێگاچارەکان و هەوڵەکانیان لە بەغداد خستەڕوو... بەڵینی ئەوەشیاندا ئەوەی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئەواندا بێت درێغی لێنەکەن...
لە کۆتایشدا پاش ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشنیاری ئەوەی کرد کە تیمێکی هاوبەش پێکبهێنرێت بەمەبەستی سەردانیکردنی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان، تا بەهەوڵی هەموو لایەک چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکان بدۆزرێنەوە...
بۆ ئەم مەبەستەش لەدوای گەڕانەوەی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە بەغداد، تیمە هەوبەشەکە پێکبهێنرێت
لە کۆتایی چالاکییەکشدا نوێترین بەرهەمی رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان بەسەر بەشداربواندا دابەشکرا، کە بریتی بوو لە نامیلکەی (رێبەری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ خولی پێنجەم).

ئامانج لەم چالاکییە بریتییە لە:
1.    گفتوگۆکردنی نوێنەرانی هەڵبژێردراوی پارێزگای لەسەر کێشەو گرفتەکانی پارێزگاکە، بەتایبەت ئەو کێشانەی کە پەیوەندیان بە حکومەتی ناوەندییەوە هەیە لە بەغداد.
2.    بەدواداچوون بۆ کێشەکان لەلایەن نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ بەغداد...
3.    دروستکردنی هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوام لە نێوان نوێنەرانی پارێزگای سلێمانیدا.

بەشداربوان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:


1.        د. بڕیار رەشید/    فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
2.        د. موسەنا ئەمین/    فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
3.        یادگار مەحمود/    فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
4.        سۆران عمر/    فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان

بەشداربووان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 
1.        ئازاد محەمەد ئەمین/    سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
2.        بەرزان شێخ محەمەد/    جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
3.        مەهدی مەحمود/    سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
4.        سەباح فەتاح /   فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
5.        میدیا شێخ ئەحمەد/    فراکسیۆنی خزمەت

بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:

https://www.keodd.org/galleryview?photo=119391

 

زیاتر بخوێنەوە