/   هەواڵ

(د. نەرمین مەعروف) و (ئازاد ‏محەمەد ئەمین ) میوانی یەکەم بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوون -(2023)

2023-01-17

رۆژی دووشەممە رێکەوتی (16/1/2023) لە نۆیەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان (ئازاد ‏محەمەد ئەمین) سەرۆكی (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) و (د. نەرمین مەعروف) نوێنەری پارێزگای سلێمانی ئەندامی فراکسیۆنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشكەشكرا‎...
 


د. نەرمین مەعروف:

- قبووڵ ناکەین پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی (2023)دا لە (%14) کەمتربێت
- بە هۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق نەیانتوانیوە وەک پێویست لە خزمەتی هاووڵاتیاندا بن


 
‏لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا  میوانداری بەڕێز(د. نەرمین مەعروف) نوێنەری پارێزگای سلێمانی ئەندامی فراکسیۆنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراو لەم بەشەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏

1-    ئەولەویەتی کاری خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
2-    بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار.
3-    بودجەی 2023 و  چارەنووسی 400 ملیارەکە 
4-    ئەوکێشانەی کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەتوانێت چارەسەریان بکات بۆ 
5-    بەرنامەتان بۆ بازنەی هەڵبژاردنی ژمارە (1)ی سلێمانی بەتایبەتی و بۆ پارێزگای سلیمانی چی دەبێت لەساڵی 2023دا.

 


ئازاد ‏محەمەد ئەمین:‏-


- بڕیارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانن، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار بەهەند وەریان ناگرن
- هەرهاووڵاتیەک هەرکێشەیەکی هەبێت دەتوانێت سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بکات 

 

لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (ئازاد ‏محەمەد ئەمین) سەرۆكی (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی)
‏گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی لە ساڵی 2022دا چی بۆ پاریزگای سلێمانی کرد؟
1.    کارەکانی ئەنجومەنی پاریزگا لە ساڵی 2022دا .
2.    پەیوەندی نێوان ئەنجومەنی پاریزگای و هاووڵاتیان. 
3.    گرفت و رێگریەکانی ئەنجومەن. 
4.    دوابەدوای رووداوەکەی گەڕەکی کازیوە، کۆبوونەوەیکاتن لەگەڵ پاریزگارو لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدا، بڕیارەکانی ئەو کۆبوونەوەیە چی بوون؟ تاچەند بڕیارەکان جێبەجێکران؟
5.    پلانی کاری ئەنجومەنی پاریزگای بۆ ساڵی 2023چی دەبێت؟


بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ (دووشەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:


https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145

زیاتر بخوێنەوە