/   هەواڵ
(ئاریان تاوگۆزی) و (بەرزان شێخ محەمەد) میوانی دووەم بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوون -(2023)
2023-01-23
رۆژی دووشەممە رێکەوتی (23/1/2023) لە دووەم بەرنامەی نۆیەمین ساڵی بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان (ئاریان تاوگۆزی) نوێنەری پارێزگای سلێمانی و ئەندامی فراکسیۆنی (جوڵانەوەی نەوەی نوێ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و (بەرزان شێخ محەمەد) جێگری سەرۆكی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشكەشكرا...
ئاریان تاوگۆزی:
- تەواکردنی رێکارەکانی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجەو بەنێودەڵەتیکردنی مەرزی سازان، لە ئەولەویەتی کارکردنمانن
- لە دەسەڵاتی پەرلەماندا نییە نرخی دۆلار دیاریبکات
لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا میوانداری بەڕێز(ئاریان تاوگۆزی) نوێنەری پارێزگای سلێمانی و ئەندامی فراکسیۆنی (جوڵانەوەی نەوەی نوێ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و کراو لەم بەشەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
1. دۆخی ئێستای عێراق .
2. بەرنامەی کابینەی محەمەد شیاع سودانی.
3. ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چۆن لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەبێت؟ (ئەم خولەی پەرلەمان دەتوانێت دۆخی هاووڵاتیان بگۆڕێت)
4. هاووڵاتیان چۆن سود لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەبینن؟ ئەرکی ئەم لیژنەیە چی یە؟
5. پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.
6. وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەرنامەتان چییە بۆ پاریزگای سلێمانی بەگشتی و بازنەی ژمارە (3)ی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی.
بەرزان شێخ محەمەد:
- دەبوایە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سکاڵای یاسایی لە دژی گرێبەستی کامێراکانی پۆینت تو پۆینت) تۆماربکردایە
- ئەگەر ئەنجومەنی پارێزگاکان، پرسێکی دەستوری نەبوونایە، بەدڵنیایەوە حکومەت ئەنجومەنەکانی هەڵدەوەشاندنەوە
لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (بەرزان شێخ محەمەد) جێگری سەرۆكی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)
گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
1. پلانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چییە بۆ ساڵی 2023
2. چارەنووسی پرسی لامەرکەزی.
3. گرنگترین گرفتەکانی پارێزگای سلێمانی چین؟ رۆڵی ئەنجومەن چییە لە چارەسەرکردنی ئەم گرفتانەدا؟
4.نوێکردنەوەی پێکهاتەی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنی پارێزگا، کاریگەریان لەسەر ژیانی هاوولاتیان.
5. راپۆرتی لیژنە هەمیشەییەکان لە دانیشتنەکانی ئەنجومەندا .
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی (دووشەممە( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145