/   هەواڵ
گەرمیان: (سروە محەمەد رەشید) و (شوان محەمەد رۆستەم) بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانگە فیدراڵییەکان دەکەن
2023-02-05
ئەمڕۆ (یەک شەممە) (5/2/2023) رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED) ئەمریکی، لە چوارچێوەی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)دا، هەستا بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکیکراوە تایبەت بە کێشەوگرفتەکانی فەرمانگە فیدراڵییەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان.
چالاکیەکە ئەنجامدارا بە میوانداری هەریەکە لە بەڕێزان:
(سروە محەمەد رەشید) و (شوان محەمەد رۆستەم)
نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە سنوری بازنەی (5)ی هەڵبژاردنی ئیدارەی گەرمیان.
لەچالاکییەکەدا ئەم گەرمانگە فیدڕاڵییانەی سنوری گەرمیان ئامادەبوون:
1. بەڕێوبەرایەتی باری شارستانی سلێمانی٢/ گەرمیان
2. بەشی نشینگەی سلێمانی٢/ گەرمیان
3. نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی٢/ گەرمیان
4. پاسەوانی سنور/ گەرمیان
5. نوسینگەی کارتی زانیاری کەلار
6. نوسینگەی کارتی زانیاری کەلاری کۆن
سەرەتا هەریەکە لە (سروە محەمەد رەشید) و (شوان محەمەد رۆستەم) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) باسیان لە رۆڵی پەرلەمانتارو ئەرک و دەسەڵاتەکانیان بۆ ئامادەبووان روونکردەوە....
داوابەدوای ئەوەش لێپرسراوانی فەرمانگەکان گرفت و کێشەکانی بەشەکانیان بەشێوەیەکی گشتی خستەڕوو، پاشان بەشداربووان داوایان کرد کە نوێنەرانی پارێزگای سلیمانی لە هەوڵی جدیدابن بۆ هاوکاریکردنیان لە چارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها سەرجەم فەرمانگەکان چالاکییەکەیان زۆر بە گرنگ و بایەخدار باسکردو داوایان کرد ئەمجۆرە چالاکییانە بەردەوامیان هەبێت
لە کۆیایشداهەریەکە لە بەڕێزان لە (سروە محەمەد رەشید) و (شوان محەمەد رۆستەم) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەڵێنی ئەوەیاندا بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەو گرفتانە بكەن، لەگەڵ گەڕانەوەشیان بۆ بەغداد سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق بکەن بۆگەیاندنی کێشەکان هەروەها بڕیاریشدرا کە ئەم فەرمانگانە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکیان بۆسازبکەرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەوکێشانەی کە پەیوەندیدارن بە هەرێمی کوردستانەوە، هەروەها بەشداربووان داوایانکرد کە پەرلەمانتارانی سنورەکە لەداهاتووشدا پەیوەندییان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیەكان بەردەوام دەبێت.
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:
https://www.keodd.org/galleryview?photo=119417