/   هەواڵ

(سۆران عمر)  و(بەرزان حامد)   میوانی پێنجەم بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوون (2023)

2023-02-13

رۆژی دووشەممە رێکەوتی (13/2/2023) لە پێنجەمین بەرنامەی نۆیەمین ساڵی بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان (سۆران عمر) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی (کۆمەڵی دادگەری کوردستان) لە ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق  و ئەندامی لیژنەکانی (ئابوری و بازگانی و پیشەسازی) و (-کۆچ و کۆچبەران)  و (بەرزان حامد) سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن لە  (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) پێشكەشكرا‎...
 

سۆران عمر:


-    هەرێمی کوردستان دەیەوێت ئەو و ناشەفافیەتەی لە هەرێم هەیەتی درێژەی پێبدات


-    ئەوانەی تێوەگلاون لەدۆسیە گەورەکانی گەندەڵی لە عێراقدا هەمووکوتلە گەورەو دەسەڵاتدارەکانن کە  پشتیوانی دانانی سودانی دەکەن

 

لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (سۆران عمر) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی (کۆمەڵی دادگەری کوردستان) لە ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق  و ئەندامی هەردوو لیژنەی (ئابوری و بازگانی و پیشەسازی) و (-کۆچ و کۆچبەران) ‏گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
1.    کاتێک بەغداد بڕیارێک دەدات، بۆ نموونە لەسەر گەنمی جوتیاران، یان نەوت، بە پارێزگا بونی هەڵەبجە، یان....هتد، هەر پەرلەمانتارەو بەجیا خۆی دەکات بە خاوەنی ئەمە بۆچی دەگێڕنەوە؟
2.    بۆچی پەرلەمانتاران پێکەوە بەدواداچوون و فشارەکانیان پێکەوە ناکەن، لە کاتێکدا ئەمەیان بۆ هاووڵاتی باشترە؟
3.    زیاتر لە (100) رۆژ بەسەر کابینەکەی سودانیدا تێپەڕیوە؟ وەک چاودێر بەسەر حکومەتەوە، چۆن ئەم سەد رۆژە هەڵدەسەنگێنن؟ چی لە بەرنامەی کابینەکەی سودانیدا جێبەجێکراوە؟
4.    خاڵێکی کارنامەکەی کابینەکەی هەڵبژاردنی هەڵبژاردنە لە ماوەی ساڵێکدا، ئەم خاڵە جێبەجێدەکرێت؟ 
5.    کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەردەکرێن، یان هەرکات کوشتنە؟ 
6.    ئەولەویەتی کارتان وەک فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پارێزگای سلیمانی و بازنەی هەڵبژاردنەکەتان چییە؟

 

بەرزان حامد

- دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە  سلێمانی کەمتەرخەمە لە تەواوکردنی شەقامی سەد مەتری

- ئەو پارەیەی لە شۆفێران وەردەگیرێت بەناوی رێگەوبانەوە  وەک پێویست جێگەی خۆی نەگرتووە


لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (بەرزان حامد) سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن لە  (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) 
1.    زۆرترینی ئەو گرفتانە چین کە رووبەڕووی لیژنەکەتان دەبێتەوە؟
2.    یەکەکانی نیشتەجێبوون لە پارێزگای سلێمانی لەرووی کوالیتییەوە چۆنن ؟ ئایا لیژنەکەتان پێش دروستکردنیان زانیاری لەسەر کوالێتی و پێگەی یەکەکان هەیە؟
3.    گرفتەکانی شەقامی (100) مەتری چییە؟ چەندیان پەیوەندیدان بە شارەوانییەوە؟
4.    کێشەی زیادەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتی یەکێکە لەو کێشانەی تائیستاش بوونی هەیە، لیژنەکەتان چی بە گونجاو دەزانێت بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە؟
5.    یەکێک لەو گلەییانەی کە هاووڵاتیان هەیانە بریتتیە لە کۆکردنەوەی داهات لەلایەن کۆمپانیاکانەوە، لە وانە داهاتی خۆڵ و خاشاک، ئاو، وا کامێراکانی تیژرەویشی دێتەسەر، ئەنجومەنی پارێزگا بۆ ئەم پرسە چ هەنگاوێکی کردەیی دەبێت بنێت؟
6.    پاش ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی، ئەنجومەنی شارەوانی نوێی پەسەند کرد، ئایا هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان ئەم دوو ئەنجومەنەدا هەیە؟ ئاگاداری کاری ئەنجومەنی شارەوانین، چۆن چاودێریان دەکەن؟
7.    گرفتی سەرەکی نێوان لیژنەکەتان و بەڕێەوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان لە چیدایە؟

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ (دووشەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە... ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎


بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:


https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145

زیاتر بخوێنەوە