/   هەواڵ

(کاروان یاروەیس)  و (رەمەزان نامق) میوانی شەشەم بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوون (2023)

2023-02-20

رۆژی دووشەممە رێکەوتی (20/2/2023) لە شەشەمین بەرنامەی نۆیەمین ساڵی بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان (کاروان یاروەیس) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) لە ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق  و ئەندامی لیژنەی (گواستنەوە و گەیاندن) و (رەمەزان نامق) سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە  (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) پێشكەشكرا‎...


کاروان یاروەیس:

- پەرلەمانی عێراق پەرلەمانێکی ئەکتیڤ و کارایە.

- پەرلەمانتاری واهەیە بەس بۆ ئەوەی فەیسبوکەکەی پڕبکاتەوە، هەندێک ئیش دەکات، کە ئیشی ئەو نییە.

لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (کاروان یاروەیس) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) لە ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق  و ئەندامی لیژنەی (گواستنەوە و گەیاندن)‏ گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
1.    تەوەری دانیشتنەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
2.   تؤڕەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت.
3.    کاری پەرلەمانتاران لە نێوان بەڵێنی هەڵبژاردن و خواستی هاووڵاتیاندا
4.    کێشە سەرەکییەکانی ئیدارەی گەرمیان.
5.   هاووڵاتیانی هەرێم چۆن دەتوانن سود لە لیژنەکەتان وەربگرن؟

رەمەزان نامق:

- کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لەسەر داهاتی هاووڵاتیان دەژین

- ئەگەر بوومەلەزە لە سلێمانی رووبدات، رەنگە یەکەکانی نیشتەجێبوون و باڵاخانە بەرزەکان، زەرەرمەندی یەکەمن 


 
لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز و (رەمەزان نامق) سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە  (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی).
1.    لیژنەی پلان چ پلانێکی داناوە کە ئەمساڵ کاری لەسەر بکات؟
2.    یەکەکانی نیشتەجێبوون لە پارێزگای سلێمانی لەرووی کوالیتییەوە.
3.   پڕۆژەکانی پارێزگای سلێمانی.
4.    کۆکردنەوەی داهات لە لایەن کەرتی تایبەتەوە.

 

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ (دووشەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:


https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145

زیاتر بخوێنەوە