/   هەواڵ

(سروە عبدالواحد)  و(سەباح فەتاح) میوانی حەوتەم بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوون (2023)

2023-02-27

رۆژی دووشەممە رێکەوتی (27/2/2023) لە حەوتەمین بەرنامەی نۆیەمین ساڵی بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان (سروە عبدالواحد) سەرۆکی فراکسیۆنی (جوڵانەوەی نەوەی نوێ) و ئەندامی لیژنەکانی (دەستپاکی) و ( ژنان و خێزان منداڵ) لە ئەنجومانی نوێنەرانی عێراق و (سەباح فەتاح) ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری و هونەر لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشكرا‎...
 

سروە عبدالواحد:

دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دژایەتی هەرێمی کوردستان دەکات


کێشەی بەغدادو هەرێم بە دەستورو یاساو دامەزراوەکان چارەسەردەبێت نە مەزاج


لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز(سروە عبدالواحد) سەرۆکی فراکسیۆنی (جوڵانەوەی نەوەی نوێ) و ئەندامی لیژنەکانی (دەستپاکی) و ( ژنان و خێزان منداڵ) لە ئەنجومانی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
1.    خوێندنەوەتان بۆ دۆخی عێراق 
2.    بودجەی عێراق و بەشە بودجەی هەرێم
2.    چارەسەرە بۆ هاووڵاتیانی هەریم و عێراق 
3.    پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد
4.    جیاوازی نێوان رۆڵی ئەم خولەی پەرلەمان لەگەڵ خولەکانی پێشوودا
5.    لیژنەی دەستپاکی ئیش و کارەکانی
6.    بەرنامەی کاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە مساڵدا 
7.    وەک نوێنەری هەڵبژێردراوی بازنەی (4)ی هەڵبژاردن ، سەرەکیترین کێشەکانی ئەو بازنەیە چین و بەرنامەتان بۆ چارەسەرکردنیان چییە؟

سەباح فەتاح:

دۆسێی بودجەی پایتەختی رۆشنبیری سلێمانی لە دادگایەو تائێستا یەکلایی نەبووەتەوە

ویستمان لە رێگەی پڕۆژەی لامەرکەزیەتەوە زۆرترین خزمەت بە هاووڵاتیان بکەین، بەڵام بەهەڵە لێکدانەوەیان بۆ کرد


 
لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری (سەباح فەتاح) ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری و هونەر لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی).
1.بواری کارکردنی لیژنەکەی رۆشنبیری و هونەر.
 2. بودجەی پایتەختی رۆشنبیری.
3. کێشە سەرەکییەکانی پایتەختی رۆشنبیری
4. بۆ ئەمساڵ چۆن ئیش لەسەر سێکتەری رۆشنبیری دەکەن؟
5. گرفتەکانی مۆزەخانەی سلێمانی
6. هەماهەنگی نێوان لایەن پەیوەندیدارەکان و لیژنەی رۆشنبیری ئەنجومەنی پارێزگا.

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ (دووشەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:

https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145
 

زیاتر بخوێنەوە