/   هەواڵ
(یادگار مەحمود) و (کەریم عەلی) میوانی هەشتەم بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوون (2023)
2023-03-06
رۆژی دووشەممە رێکەوتی (6/3/2023) لە هەشتەمین بەرنامەی نۆیەمین ساڵی بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) میوانداری هەریەكە لە بەڕێزان (یادگار مەحمود نەسروڵا) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی(کاروباری یاسایی)... (کەریم عەلی کەریم) ئەندامی لیژنەی (پیشەسازی و وزە) لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی). پێشكەشكرا...
کەریم عەلی کەریم:
- هیچ دەزگایەکی رەسمی بە پەرلەمان و ئەنجومەنەکانیشەوە نەیانتوانیوە چاودێری کەرتی نەوت بکەن.
- ئەمساڵ لە هەرێم دابەشکردنی نەوت بە هاووڵاتیان نەبووە، بەڵکو نەوت بە هاووڵاتیان فرۆشراوە.
لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (کەریم عەلی کەریم) ئەندامی لیژنەی (پیشەسازی و وزە) لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
1. بواری کارکردنی لیژنەی (پیشەسازی و وزە)
2. هۆکاری دابەشنەکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا وهەنگاوی پێویستی ئەنجومەن لەوبارەیەوە.
3. رۆڵی لایەنی جێبەجێکار لە دابەشکردنی نەوتدا.
4. کێشە سەرەکییەکانی سوتەمەنی لە سنوری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی .
5. بەردەوامی پاڵاوگە نایاساییەکان.
6. بەنزین و کوالێتی بەنزینی سلێمانی.
لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (یادگار مەحمود نەسروڵا) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی(کاروباری یاسایی)... گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
یادگار مەحمود:
- هەندێک پەرلەمانتار بۆ مسۆگەرکردنی دووبارە هەڵبژاردنەوەیان، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەغداد بە هەوڵی ئەوان بڕیار دەدات.
- یەکێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی بودجە، پەیوەندی بە نرخی دینار و دۆلارەوەهەیە.
1. لاوازی تەوەری دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
2. بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی.
3. بودجەی ساڵی (2023)ی عێراق.
4. بەرنامەی پەرلەمانی عێراق بۆ چاککردنی گوزەرانی هاووڵاتیان .
5. ئەو گرفتە یاساییانە چین کە لیژنەکتان توانیوویەتی چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە؟
6. وەک نوێنەری هەڵبژێردراوی بازنەی (1)ی هەڵبژاردن ، لە ئەم ساڵدا سەرەکیترین کێشەکانی ئەو بازنەیە چین و بەرنامەتان بۆ چارەسەرکردنیان چییە ؟
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی (دووشەممە( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:
https://www.radionawa.com/ku/show-detail.aspx?jimare=145