/   هەواڵ
د. بڕیار رەشید، سەردانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی کرد
2023-03-12
رۆژی (یەک شەممە) (12/3/2023) بەڕێز (د. بڕیار رەشید) نوێنەری پاریزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی ئۆفیسی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی کرد...
لە میانی سەردانەکەدا کە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند، چەند تەوەرێک گفتوگۆو راگۆڕینەوەیان لەبارەوە کران...
لەسەرەتادا ستافی رێکخراو خۆشحاڵی بەسەردانەكە دەربڕیو سوپاسی نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی كرد كە لە ساڵی رابردوودا وەڵامی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) هەبوو
دواتر بەڕێز (د. بڕیار رەشید) باسی لە گرنگی و رۆڵی پڕۆژەکە کردو چالاكیەكانی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی بەرزنرخاندو بەردەوامی ئەم جۆرە كارانەی بەگرنگ ناوبرد، هەروەها ناوبراو راپۆرتی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) بە كارێكی زۆر گرنگ ناوبردو وتی: ئەم راپۆرتە هۆكارێكی زۆر باشە بۆ ئاشناكردنی هاووڵاتیان بە بە ئەدای نوێنەرەكانیان...
پاشانیش بەڕێزیان ئامادەیی خۆی بۆ چالاكییەكانی دیکەی پڕۆژکە دەربڕی و دووپاتی كردەوە وەڵامدەروەی هەموو چالاكییەك دەبین كە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی خۆماندا بێت...
هەرلەمیانی دیدارەکەدا بەڕێزیان چەند پێشنیارێکی بەسوودی خستە بەردەم ستافی رێکخراوو بەڕێزیان زۆر جەختیان لەسەر گرنگی چاودێری و بەدواداچوونی ئەدای پەرلەمانتاران کردەوە.
لە کۆتایشدا ستافی رێکخراو دووبارە خۆشحاڵییان بەسەردانەکە دەربڕی بۆچوون وتێڕوانینی بەڕێز (د. بڕیار رەشید) لەسەر کاروچالاکییەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) بە بەرزنرخاند سوپاسی ئەوهەڵوێستەیانکرد لەبەرامبەر کاری رێکخراوەییدا.